یوسف عزه‌دین یه‌كێكه له ده‌نگه جدییه‌كانی دنیای چیرۆك و رۆمانی كوردی، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی نووسینیدا، له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ده‌ستی به‌نووسین كردووه و كۆمه‌ڵێك چیرۆك و رۆمانی نووسیوه، هاوكات وتاری ئه‌ده‌بی ده‌نووسێ و له توركی و عه‌ره‌بییه‌وه چه‌ند بابه‌تێكی بۆ كوردی وه‌رگێڕاوه. له نوێترین چاپیدا كۆی به‌رهه‌مه‌كانی له دووتوێی كتێبێكدا به‌چاپ گه‌یاندووه به ناونیشانی نهێنییه‌ك له نێوه‌ڕاستی رووبارێكدا. كه ناونیشانی یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانی. كتێبه‌كه له دووتوێی پێنج سه‌د و بیست لاپه‌ڕه‌دا به تیراژی پێنج سه‌د دانه له چاپخانه‌ی كارۆ چاپ بووه. له‌سه‌ر ئه‌ركی هاژه حه‌سه‌ن بابه‌كر چاپكراوه. ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كۆبه‌رهه‌مه بریتین له كتێبه‌كانی وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه گریمانكراوه‌كان، ته‌نها رۆژێكی سارد، ماجه‌راكانی سه‌لمانی فارسی، دیوێكی دیكه‌ی حیكایه‌ته نه‌نووسراوه‌كان، ئه‌وه‌ی كه روویدا، دوا نامه‌ی هاوڕێكه‌م، هه‌ڵئاوسانی كیسه ئاوییه‌كان، من و كاپتن، ئه‌ودیو ده‌ركه كونینه‌كه، وه‌ك وه‌بیرم دێته‌وه، واگۆنی ژماره حه‌وت، به‌سه‌رهاتی سه‌گێك له سێبه‌ره‌كه‌یدا، دوا كه‌ناره‌كانی نهێنییه‌ك، ئه‌وانه‌ی كه له كه‌ناره‌كه‌دا پیاسه‌یان ده‌كرد، نهێنییه‌كه له نێوه‌ڕاستی رووبارێكدا، خورافاتی چاویلكه‌كه‌ی باپیرم، لاپه‌ڕه 215 ی كتێبێك، ئه‌سته‌مبوونی خه‌ون له بینین‌دا، ئه‌و جگه‌ره ته‌ڕانه‌ی كه نه‌مانكێشا، نیوهه‌نگاو بۆ تێپه‌ڕكردنی سنوورێك. كۆی ئه‌م به‌رهه‌مانه له كتـێبه‌كه‌دا وه‌ك نۆڤڵێت یان گێڕانه‌وه پێناسه‌كراون. وه‌ك نووسه‌ر خۆی له پێرستی كتێبه‌كه‌دا دایناوه.
یوسف عزه‌دین یه‌كێكه له ده‌نگه دیاره‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی و به‌ده‌ر له نووسینی چیرۆك و رۆمان ساڵانێكه دووره‌په‌رێز به‌هێمنی كاری خۆی ده‌كات و وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی ده‌نووسێ و بابه‌ت و نووسین له زمانی عه‌ره‌بی و توركییه‌وه بابه‌ت وه‌رده‌گێڕێته سه‌ر زمانی كوردی. كۆمه‌ڵێك بابه‌تی وه‌رگێڕدراون بۆ عه‌ره‌بی، ئه‌و بابه‌تانه له سایته عه‌ره‌بییه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. چه‌ند به‌رهه‌مێكیشی به ناونیشانی ئه‌نفارار له‌لایه‌ن نووسه‌ری مه‌غریبی سه‌عید بلغربی یه‌وه وه‌رگێڕدراون بۆ زمانی ئه‌مازیغی. له نووسینێكدا سه‌عید بلغربی سه‌باره‌ت به نووسه‌ر یوسف عزه‌دین ده‌ڵێ: نووسینه‌كانی یوسف عزه‌دینم پێش ناسینی شه‌خسی خۆی ناسی، ئیتر له‌م رێیه‌وه توانیم بڕوانمه ئه‌ده‌بی كوردی، به‌وه‌رگێڕاوی له سایته ئه‌ده‌بییه‌كاندا شان به شانی ئه‌ده‌بیاتی میلله‌تانی تر بڵاوده‌بۆوه، هه‌ستم كرد تێكسته كوردییه وه‌رگێڕاوه‌كانی یوسف عزه‌دین بۆ زمانی عه‌ره‌بی و به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له دروب ی عه‌ره‌بیدا بڵاوده‌بۆوه، زیاتر رایانده‌كێشام بۆ یه‌كه‌م جار بوو هه‌ست بكه‌م گێڕانه‌وه‌ی زۆر نزیك له خۆم ده‌خوێنمه‌وه! تێكسته‌كانی پڕبوون له مسۆلۆژیا و ئه‌فسانه‌ی خوڵقێنراو به خه‌یاڵێكی فراوان و ره‌مزیه‌تییه‌كی قووڵ. له دنیایه‌كدا كه هه‌ستم ده‌كرد به من نامۆ نییه. لێره‌وه هه‌ستم كرد كه له نێوان كورد و ئه‌مازیغدا هاوبه‌شییه‌ك هه‌یه و له زۆر كایه و لایه‌نه‌وه له ئێمه ده‌چێت.
ره‌وه‌ز جه‌بار
2022-04-21