ڕۆژی 22-2-2022 لەهوڵی بەرێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری، گەلەری میدیا لەهەولێر بەئامادەبونی ژمارەیەک لەهونەرمەندان و هاوڵاتی، چوارەمین پێشانگای تایبەتی شێوەکار «هێرش مەغدید باشە» کرایەوە، کە چلوسێ تابلۆی قەبارە جیاوازی لەخۆگرتبوو.
سەبارەت بەکارە هونەریەکە شێوەکار، هێرش وتی: پێشانگاکەم خۆی لە چل وسێ تابلۆی ئاوی دەبینێتەوە بەناوی نەوای سروشت، کارم لەسەر سروشت کردووە بەبێ بونی مرۆڤ لەتابلۆکاندا چونکە مرۆڤ سروشت وژینگە پیس دەکات بەڵکو لەهەرلایەکەوە دیمەنێکی سروشتم کێشاوە لەشارو لادێ ،ئەوە بەرهەمی ساڵێکە وتابلۆکان بەڕەنگی ئاوی کێشراون.
ناوبراو لەدایک بوی 1979 ی هەولێرە ئێستا مامۆستایە لە خوێندنگایەکی بنەڕەتی.
سەرچاوە: pukmedia