ناوەندی كەپر، مەراسیمێك بۆ بەخشینی خەڵاتی (دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی كوردی) ڕێكدەخات

ناوەندی بڵاوكردنەوەی كەپر، لەڕێوڕەسمێكدا خەڵاتێك لەپێناو برەودان بەنووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا، بەناونیشانی (خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی كوردی) دەبەخشێت. لەمەراسیمەكەدا كە كاتژمێر (4)ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی (13-4-2022) لەتەلاری هونەر، هۆڵی چێوار بەڕێوەدەچێت، وێڕای پێشكەشكردنی موزیك و دابەشكردنی خەڵات و بڵاوكردنەوەی كتێبی شانۆنامەی براوەو نمایشكردنی بەشێك لەدەقە شانۆییەكە لەلایەن چەند شانۆكارێكەوە، هەروەها دانانی بەردی بناغەی خەڵاتێكی هونەریی لەم جۆرە دەبێت بۆ نەوەی داهاتوومان. خەڵاتەكە ناوەندی كەپر شانۆنامەی براوەی چاپ كردووە و نووسەری شانۆنامە بە بڕی ٥٠٠ دۆلار خەڵات دەكرێت و پەیكەرێكیش وەردەگرێ كە پەیكەری خەڵاتی (دانا ڕەئووف)ە بۆ شانۆ نامەی كوردی، پەیكە‌رەكە لەلایەن هونەرمەند شوان كەمال-ەوە لە كەرەستەی برۆنز لەوڵاتی سوید دروستكراوە.

 

 

سەرچاوە: galawej