نووسینی: ئەحمەد ئال جۆدە
وەرگێڕانی: دانا عەسكەر
ئەم ڕۆمانە كەشێكی ئەفسانەیی و عیرفانی هەیە، پیاوێكی بە تەمەن ناوی "ماركۆس" ە، نزیكەی هەزار ساڵە بەسەر پشتی كەشتییەكەیەوە "قەنتۆرس" بە دەریادا بەدووی خوداو حەقیقەت و خۆشەویستیدا دەگەڕێت، لۆكەشینی ئەم رۆمانە نێو دەریایە، بەسەر پشتی كەشتییەكی زۆر گەورەیە چواردە چارۆكە، شیراعی هەیە، ئەم پیاوە بە تەمەنە لە مناڵییەوە لە گوندەكەی خۆیان " دۆریس" خوێندكاری پیرێژنێك دەبێت بە ناوی ئەسینا، لەسەر دەستی ئەسینا دەبێت بە فەیلەسوف، بۆیە بڕیار دەدات بەدووی خودادا بگەڕێت، كەشتییەكەی لەهیچ شوێنێك لای نەداوە، رۆژێك بە ویستی خودا كەشتییەكەی لە رۆخێكدا دەوەستێت، ماركۆس لە وشكایی پەرییەك دەبینێ، دەكەوێتە قسەكردن لەگەڵی، دەڵێ من ناوت نازانم، بەڵام بە لەیلا بانگت دەكەم.
لەیلا لە مەملەكەتێكی ژێر دەریاوە هەڵدراوەتە سەر وشكایی، لەیلا ناوی " مایا " یە، ئیدی بەدرێژایی بیست و شەش شەو لە كەشتیەكەدا بە یەكەوە دەبن، لەیلا فێری خۆشەویستیی و حەقیقەت وخودا ناسیی دەكات، لەماوەی ئەو بیست و شەش شەوە بەژیانی مرۆڤی دەناسێنێ و لەبارەی خودا و مرۆڤایەتی و خۆشەویستی و ململانێی مرۆڤ قسەی بۆ دەكات.
لەیلا كچی پادشایەكە لەژێر دەریا دەژین، باوكی پادشای ئەو مەملەكەتەیە، پادشایەكی خۆشەویستی خەڵكە، برایەكی پادشا پیاوێكە شەڕانگێز و كینە لەدڵە، بە هەر شێوەیەك بێت دەیەوێ تەختی پادشایەتی لە براكەی وەربگرێت، دەست لەگەڵ دوژمن تێكەڵاو دەكات، لەشەوێكدا پادشاو ژنەكەی و دوو خوشكی دەكوژن ، بەڵام لەیلا ناكوژن لەبەر ئەوەی كوڕەكەی بەزۆر دەیەوێ هاوسەرگیریی لەگەڵ بكات ئەویش رەتی دەكاتەوە، بۆیە مامی بڕیاردەدا بە سێدارەی رەش سزای بدات، سێدارەی رەش سەرخستنی لەیلایە بۆ سەرەوەی دەریا و فڕێدانی بۆ نێو شەپۆلەكان، تا شەپۆل هەڵیبداتە وشكایی ئیتر بمرێت و جەستەشی بۆگەن بكات، بەویستی خودا ماركۆسی فەیلەسوف لەیلا دەبینێ.
رۆمانی (من و لەیلا)
نووسینی: ئەحمەد ئال جۆدە
وەرگێڕانی: دانا عەسكەر
دیزاینی بەرگ: ئیبراهیم ساڵح
دیزاینی ناوەوە: محەمەد حوسێن خەتێ
ناوەندی فێربوون چاپ و بڵاوی دەكاتەوە
سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ