مێژووی دزراو ...

مێژووی دزراو ...

لەگەڵ تۆمە ...ئەی مێژووی مرۆڤایەتی

ئێمەی کورد لە زەمانێکین

لە ساتی ڕووبەڕووبوونەوەی سروشت و مرۆڤەوە... لێرەین  

ئێمە یەکەم پێی سەرزەوی و دەمی پڕهاوارین

دیارەو زوو یا درەنگ، رەشەبای مێژوو شوێن پێکان دەسڕنەوە

ئایا هیچ تێپەڕیوە ؟ بۆ شوێن پێکان بێ کەسن ؟

بڕوانن چۆن پەنجە نراوەتە قوڕگی مێژوو

 ئێستا دەمی بۆگەنی داگیرکەرانی بێ مێژوو گەشتەکانی نیشتمان دەگێڕنەوە....!

نیشتمان 2021