دوای به‌شداریكردنی له سێیه‌مین فێستیڤاڵی كاریكاتێریی به ناونیشانی «ئازادی ڕاده‌ربڕین له نێوان رۆژنامه‌گه‌ریی و سانسۆردا» كه له وڵاتی مه‌غریب سازدرا، هه‌ندرێن خۆشناوی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی كورد خه‌ڵاتێكی رێزلێنانی پێبه‌خشرا، له‌م فێستیڤاڵه‌دا كاریكاتێریستان له (61) وڵاته‌وه به (600) كاری هونه‌ری به‌شداریان كردبوو.
فێستیڤاڵه‌كه‌ش له رێكخستنی په‌یمانگه‌ی فه‌ره‌نسی و كۆمه‌ڵه‌ی مه‌غریبی بۆ كاریكاتێر و كۆمه‌ڵه‌ی ئامال بۆ رۆشنبیریی و گه‌شه‌پێدان بوو.
له باره‌ی ئه‌م چالاكییه و رێزلێنانه هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو وتی: ئه‌مه نزیكه‌ی (100) ـه‌مین به‌شداریمه له پێشانگا و فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، كه له ساڵی 2006 ه‌وه به به‌رده‌وامی به‌شداری ده‌كه‌م، به كاریكاتێر و كارتۆن، ئه‌مه رێزلێنانه نێوده‌وڵه‌تیه‌ش هانده‌ر و پاڵپشت و پشتگیرییه‌كه بۆ من، بۆ به‌رده‌وام بوون له كاركردن و به‌رهه‌مهێناندا، له كاتێكدا كه له ناوه‌خۆ ئه‌م هاندان و پشتگیرییه به‌دیناكرێت به‌داخه‌وه.
سەرچاوە: pukmedia