لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا

لــــــــــە شـــــــــاییـــــدا لـــــــــــە وەخـــتــــــــــــــــــــــــــــی هـــــــــەڵـــــــپەڕیـــــــــــــــنا

لـــــــــــــە خــــــــــــــــۆشیـــــــدا لــــــــە کــــــــــــــاتــــــی پــــــێکــــــــــــــــــــــــــــــەنیــــــــــــــــــــــــــنا

لـــــــــــــە کـــــــــــــــۆڕی مـــــــــــــــــــــــــــاتەم و گــــــــــــــــــــریان و شیـــــــــــــنا

                                                            ئـــــــــــــــەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لـــە بیرە

بە شەو تاکوو بەسەرما زاڵ دەبێ خەو

بــــــــــە ڕۆژ تــــــــــــــاکـــــوو دووبـــــــــارە دێتەوە شــــــــــــــــــــــەو

لـــــــــــــــــــە کـــــــــــاتێکدا کــــــــــــە دەدوێنـــــــــــم ئـــــــــەم و ئەو

                                                            ئـــــــــــــــەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لـــە بیرە

زەمــــــــــــــــانێکی کـــــــــــە دەچمە سەیری گوڵزار

لـــــــــــــــــەگەڵ پۆلـــــــــــــــــــی ڕەفــــــــــــــــــــــیقانـــــــــــی وەفــــــــــــــــــــــــــــــــادار

تــــــــــەنانەت وەختی دەسبازی لەگەڵ یار

                                                            ئـــــــــــــــەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لـــە بیرە

لــــــــــــــــــــــــــە کـــــــــــــــــــوێستانـــــــــــــــــــــێ دەمــــــی ڕاو و شکارێ

لـــــــــــــــــــــــە مەزرایە کە خۆم هەڵکرد لە کارێ

لە جێژوانێ کە دەکوشم مەمکی یارێ

                                                            ئـــــــــــــــەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لـــە بیرە

دەکــــــــــــــــــــــەم تـــــــــــــــەرخــــــــان لـــــــــــــە ڕێــــــــــــی تۆدا ژیانم

لـــــــــــــــــــە ســــــــــــــــــەنگەردا بەرەو ڕووی دوژمنانم

بـــــــــــــــــــــە خاکـــــــــــــــــــی تـــــــۆ دمـــــــــــــــــی ئـــــــــــــاویــــــــــــــــــــــلکەدانـــــــــــــــم

                                                            ئـــــــــــــــەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لـــە بیرە

(هێمن)