کورد، له‌ نێوان خۆکوژی و خۆخۆریدا

کاتێک ئالبێرت کامۆ (1913-1960) ئهم ڕستهیهی وت که "تهنها یهک پرسی فهلسهفیی گرینگ له جیهاندا ههیه و ئهویش خۆکوژییه"، پێشمهرگه له شاخهکانی کوردستان به کهمترین هێز و چهک و تهقهمهنی خهریکبوو بهرگری له مانهوه و بوون و ژیان دهکرد. به پێشکهوتن و بهرهوپیرهوهچوونی مهرگهوه!
د.ڕه
حیمی قازی نووسهری ڕۆمانی پێشمهرگه له پێشهکی کتێبهکهیدا ئاماژهیهکی ڕوونی بۆ ئهم بابهته ههیه:

دۆزرانهوهی وشهی ((پێشمهرگه)) بۆ خۆی داستانێکه. کاتی دامهزراندنی کۆماری خودموختاری کوردستان، پێشهوا قازی محهمهد که گرینگییهکی زۆری دهدا به زمان و ئهدهبی کوردی، ئهسپاردبووی له جیاتی وشهی سهرباز و عهسکهر و نیزامی و فیدایی، وشهیهکی جوانی کوردی بدۆزرێتهوه و بهکار بهێندرێت. جا ڕیزهیهک له نووسهران و هونهران و پسپۆڕانی کورد بهو ئامانجه کۆبوونهوهیهکی پێک دههێنن و چهند سهعاتێک وتووێژی لهسهر دهکهن و به ئهنجامێکیش ناگهن. کوردێکی پیر و نهخوێندهوار و دنیادیتوو که لهو کۆبوونهوهیه خزمهت دهکا و نان و چایان بۆ دههێنێ، دهبینێ که ههموو شهکهت بوون، چوونهته بهحری خهیاڵاتهوه، له ناکاو ههڵدهدا و دهڵێ، ئهرێ بۆچی خۆتان له هیچ و خۆڕایی ماندوو دهکهن، باب و باپیرمان پیاوی ئازا و بهکاریان به پێشمهرگه نێو بردووه، ئێوهش ههر ئهو نێوهی لێ بنێن."

ئایا ده
کرێ وهکوو بهختیار عهلی له وتاری" قانع و سهرهتاکانی سهرههڵدانی مۆراڵی ناسیونالیستی"دا دەڵێت بڵێین ئهمه نیشانهی مهرگدۆستیی پێشمهرگه و کهلتووری مهرگئامێزی عهقڵی سیاسیی کورده؟ یان ئهمه تهنها خوێندنهوه و لایهنێکی باسهکهیه و دهتوانین بڵێین مهرگدۆستیی دۆخێک بووه که ئێمه تێیدا ناچار بووین لهڕێگهی بهنرخترین و تاقانهترین شتێک که ههمانه(واته ژیان) بهرگری له مان و بوونی بهرههست و ڕهمزیی خۆمان بکهین! مهرگدۆستیی ئهگهر بهم دوو واتایهش له "گوتاری مانهوه"دا ههبێت ئهوا بهدهر نییه له بازنهی کۆی مهرگدۆستیی ڕۆژههڵاتیانه، مهرگدۆستییهک که سهرچاوه سهرهکییهکهی له ئهندێشهی نهمری و خهونی ههرمان و مانهوهی ههمیشهیی ههڵدهقوڵێ! و ئێسته ئێمه وهکوو نهتهوهیهکی بێدهوڵهت دهچینه قوربانگه و دهبین به قۆچی قوربانیی بۆ ئارهزووی ئهبهدیی مهرگ! مهرگدۆستیی ڕۆژههڵاتیانه و باڵی سیاسیی ئهم میتافیزیک و تێڕوانینه ئایدیالیسته به درێژایی سهدهی بیست و به تایبهتی دوای جهنگی جیهانیی دووههم خۆی له ههموو ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست به تایبهت لهسهر کورد و به باره نهرێنییهکهیدا پراکتیزه کرد! ههزران مهحوی و نالی و فهقێ تهیران و...لهو شهڕ و شۆڕ و پکاتاوکردنهدا کوژران و ئێمه نهمانبینین!

ئه
مه نیازڕهشیی و پۆخڵهواتیی ئهو جۆره له مهرگدۆستییەیه! و پێشمهرگه له ڕووی ڕهمزییهوه جهمسهری دژ و پێچهوانهی بووه ئهگهرچی ڕێگاکهشی دهچووهوه سهر ههمان ههوار!: مهرگ!

ئه
گهر وردتر ئهم ڕووبهڕووبوونهوه و پێداههڵشاخانهی پێشمهرگه له گهڵ مهرگ پێناسه بکهم دەڵیم جۆرێکە له خۆکوژیی بژاردهکراو بۆ ڕزگاریی! بهڵام هۆکاری ئهمه بۆ مهرگپهرستیی کهلتوور و ڕۆحی کورد ناگهڕێتهوه( که دهشێت بهشێکی ئهمه بێت) بهڵام ئهگهر پێشمهرگه ئیراده و ئازرهزووی بهرهو مهرگ دهجمێت، ئهوه میتافیزیکی پراکتیزهکراوی "ئهویدی"ییهکانی واته تورک و عهرهب و فارس بهرهو ئهم ئاقار و ئاڕاستهیه پاڵی پێوهناوه و جماندوویه‌‌، جیا لهوهی که مێژووی ئامادهیی کۆلۆنیالیستیانهی ڕۆژئاوا و شێواندنی ئهم هاوکێشهیهی پهیوهندیی لهگهڵ مهرگ، خۆی لایهنێکی دیکهی باسهکهیه! ئهگهر مهرگدۆستیی له ڕۆژئاوا بهزۆریی بنهمایهکی ههڵبژێردراو و بژاردهکارانه(اختیاری)ی ههبووه وهکوو دوابهرههمیان که ئامێرێکی پیشهییه و دهکهوێته خزمهت ئوتانازی یان "مهرگ به بژارده"وه‌‌ و له لایهن پزیشکانی سویسهوه بهکار دههێنرێت، بهڵام ههر ئهم بژاردهیهی بۆ ڕۆژههڵات کرد به جهبر و "دهبێت"ێکی ئۆنتۆلۆژیک که له ڕاستیدا گرێژهنهکهی له قووڵایی ئابووریی سیاسیدا دهسووڕا! نهوت و بازاڕی چهک و شهڕ!

ئه
م قسانه زهمینهیهکی کورت و کاڵن بۆ ئهو دۆخهی ژاکان باران؛ چالاکی سیاسی و شاعیر هیچ ڕێگایهک جگه له خۆکوژی له بهردهم خۆیدا نهبینیوهتهوه و دوێنێ شهو له گرتهیهکی ڤیدیۆییدا ههوڵ بۆ خۆکوشتنی خۆی نومایش کرد!

ئه
وانهی تۆزێک له گهڵ کوردی ناوچەی ئیلام سهرودهریان ههبێ و هاتوچۆی ئهوێیان کردبێت، دهزانن که کوردبوون له ئیلام زایهڵهیهکی حهماسهتئامێز و شۆڕشگێڕانهی ههبووه و ههیه، و تەنانەت دەکرێ بڵێم.

جۆرێک ڕاسان و هه
ستانهوهیه بۆ ئێمهی سۆرانیش! له بیرمان نهچێت تا یهک دهیه پێش ئێستا گوتاری ناسیونالیستی له ڕۆژههڵات بهرجهوهنهکهی هێنده بهرتهسکبوو که خوارووی موکریانی وهکوو پاشکۆ و پهراوێزی کورد و کوردایهتیی ڕهسهن دهبینی و ئێستهش پێم وانییه لهم ڕوانینه ناوچەپەرستە ڕزگاری بووبێت!

په
رهسهندنی دهسهڵات و سوپاسالارێتی هێزه ئهمنییهکانی"ئهویدی" کورد له باشووری کوردستان، دهرئهنجامی سیاسهتکردنێکی بێپلان و ستراتژیکه که سیاسهتی کوردی ساڵانێکه لهناویدا خۆی قهتیس کردووه و واش دیاره که نه ئیرادهیهک دهخاتهڕوو بۆ ڕزگاربوون لهو گهمارۆ و قهتیسکراوییه و نه توانستی وتنی "نهء"ێکی بچووکی به چاودێر و تاپۆکانی فارس و شیعه ههیه، ئهگهر ناسیونالیزمی کوردی ئهو بێشکه بچووکهی باشووری بۆ گهورهبوونی کوردایهتی دروستکرد دهیتوانی نهک نێزیکان و بنهماڵهی ئهم کهسه بهڵکوو دهیان کهسی دیکهش له ژێر چهتری پشتیوانیی خۆی ڕابگرێت! بهڵام ههموومان دهزانین ئهمه وههم و هیوا و خهونێکی بابردووه! و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئهوانهی تۆزێک له سێبهری ئهو چهترهیان بهرکهتووه خهریکن فڕی دهدرێنه ژێر ههتاوی گووله و لێدان و ئاگرباران و ههڵبهت خۆکوژییهوه! واته ئێمه له نێوان خۆکوژی و خۆخۆرییهکدا گیرمان خواردووه که دهسکهوت و بهروبوومهکهی هی و بۆ ئهویدییه! که بێگومان کورد خۆی قوربانی سهرهکییه و ئهویدیی ئهو ڕۆحه ڕهشه مهرگسازهیه که وادهی دیمانهی لهگهڵ بوونهوهر و گیانداره ئاسمانییهکان ههیه!

ئه
گهرچی له هیچ حاڵهتێکدا بهرگری له خۆکوژی ناکهم بهڵام ئهم ههوڵه نمایشکراوهی ژاکان زیاتر بانگهێشت و له هامنکاتدا مانیفێستی کوردێکی عاشق بهڵام دابڕاو له نیشتمان بوو، بۆ ڕزگاری و بههاناوهچوون! و زایهڵهیهکی ڕهمزی و سیمبۆلی بوو بۆ بێپهنایی و بێکهسی چ له ڕۆژههڵات و چ له ههرێمی کوردستانی ئازاد! پێم وایه ژاکان لێره بمایایهتهوه زیاتر دهیتوانی بیری نیشتیمان پاراو و ئاوهدان بکاتهوه!

 عادڵ قادری

 

*ئەم وتارە بۆچوونە نووسەر.