هەرێمی كوردستان و دراوسێیەكانی چاپ كرا

كتێبی "هەرێمی كوردستان و دراوسێكانی" لە نووسینی د.زوبێر رەسووڵ مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین لە دووتوێی 270 لاپەڕەدا لە چاپخانەی ڕۆكسانا چاپ بوو.

د.زوبێر رەسووڵ نووسەری كتێبەكە، بە "وشە"ی گوت، ئەم كتێبە حەوت بەش لەخۆ دەگرێت، هەر بەشێك بە پێشەكی دەست پێ دەكات و بە دەرنجامەكانیش كۆتایی دێت، ئەمە جگە لەوەی هەر بەشێك پووختەیەكی بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ نووسراوە.

روونیشی كردەوە كە بەشی یەكەم تایبەتە بە پێوەندییەكانی توركیا و هەرێمی كوردستان، وەبەشی دووەمیش تایبەتە بە بنەمای پێوەندییەكانی ئێران و هەرێمی كوردستان، لە بەشی سێیەمیشدا كێشەزای پێوەندییەكانی سووریا و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كراوە، هەرچی بەشی چوارەمە ئەوە تایبەتە بە پێوەندییەكانی وڵاتانی كەنداو و هەرێمی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، لە بەشی پێنجەمیشدا پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خراوەتە بەر باس، هەروەها بەشی شەشەمیش بۆ پێوەندییەكانی رووسیا و هەرێمی كوردستان تەرخان كراوە، لە بەشی حەوتەمیش كۆتایی دەرەنجامەكان خراونەتە روو.

نووسەر دەڵێ‌، ئەم كتێبە بابەتێك تاوتوێ دەكات كە جێگای مشتومڕ و قسە لەسەركردنێكی زۆرە، چ لە بواری ئەكادیمی و زانستییدا یانیش لە سەر ئاستی جەماوەرییدا بێت، بەڵام لە راستیدا تا ئێستە وەك پێویست بە تایبەت بە زمانی كوردی توێژینەوەی ئەكادیمی ورد و بێلایەنی لەبارەوە نەكراوە.

ئەم كتێبە لەدووتوێی 270 لاپەڕەدا لە چاپخانەی ڕۆكسانا لە هەولێر چاپووە و بەمزووانە لە كۆلێژی زانستە سیاسیەكانی زانكۆی سەلاحەدین رێورەسمی ناساندنی بۆ دەكرێت و دواتر  دەكەوێتە بازاڕەوە.

د.زوبێر رەسووڵ، ساڵی1980 لـــە رەوانـــدوز لـــە دایـــك بووە،  لــە ســاڵی 2018 بڕوانامــەی دكتــۆرای لــە زانكــۆی "ئێكســیتەر" لــە وڵاتــی بەریتانیــا بەدەســتهێناوە، ئێسـتە مامۆسـتایە لـە بەشـی پێوەندییـە نێودەوڵەتییـەكان و دیپلۆماسـی لـە كۆلێـژی زانسـتە سیاسـییەكانی زانكـۆی سـەڵاحەدین.

 

 

سەرچاوە: wishe