ڕۆژێک مەلای مەشهوور، بە نیازە بە کارێک بۆ لایەک بچێت، کەرێک بە کرێ دەگرێ.
کاتێک سورا دەبێ، کەرەکە زۆر خێرا دەرئەپەڕێ و بەرەو لایەکیتر دەڕوات.
ئیتر مەلا ترسی لێ ئەنیشێ و دەیەوێ دابەزێ، بەڵام کەرە ڕاناوەستێ تا مەلا دابەزێ، بە ڕاست و چەپدا خێراتر هەڵیئەتیزێنێ.
مەلا توند پەتی ملی کەرەکە دەگرێ و ترسی لێدەنیشێ کە بکەوێتە خوارەو، تەواو ماندوو دەبێت.
لە رێگا ناسیاوێکی دەیبینێ دەپرسێ: ها مەلا بۆ کوێ؟
مەلاش دەڵێ: دەچین بۆ ئەو شۆێنەی کەرەکە دەزانێ.
ئەمەش حاڵی ئێمەیە، ئێستا چاوەڕوانین بزانین کەرەکە بۆ کوێمان دەبات.