گەورەترین كتێبخانەی كەركوك دەفرۆشرێت

گەورەترین كتێبخانەی كەركوك بەهۆی نەبوونی خوێنەر دەفرۆشرێت
زاهیر شكور خاوەنی كتێبخانەی دیالوك  لەوبارەیەوە بڵاویكردوەتەوە، كەوا لەبەر نەبوونی خوێنەر بڕیارمانداوە كەوا كتێبخانەی دیالوك كە گەورەترین كتێبخانەیە لەكەركوك بفرۆشین.
دەشڵیت:"ماوەیەكی زۆرە لەسەر گیرفانی خۆمان كرێی كتێبخانەكە دەدەین چونكە كتێبخانەكە هیچ داهاتێكی نیە وخوێنەر ڕوومان تی ناكات وبازاری فرۆشتنی كتێب لە شارەكە بەهیچ شێوەك نەماوە.
 شایەنی باسە كتیبخانەی دیالوك جگە لەوەی كتێبخانەیەك بووە  لەهەمانكاتیشدا ناوەندێك بووە بۆ رێكخستنی چەندین كۆرو كۆبونەوەی هونەری ورشنبیری وئابوری وچەندین بواریتر

 

 

سەرچاوە: pukmedia