لەفێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ ژنان بەشانۆیی كچانی مۆزەخانە بەشداریان كرد و باسیان لە كێشە و گرفتەكانیان كرد لە هەڵەبجەدا و بە ڕێپێوانێكیش خوێندنگا بەشداربووەكانی ناو شانۆییەكان، داوای دروستكردنی هۆڵێكی شیاویان كرد، بۆ بەڕێوەچوونی بۆنەكان.
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی شانۆ، فێستیڤاڵی شانۆیی گۆران بۆ شانۆ لە هەڵەبجە دەستی پێكردوە، تێیدا 21 شانۆ لەهۆڵی خوێندنگای ئامادەی كیمیباران و پەیمانگای هونەرە جوانەكان لەماوەی چوار ڕۆژدا نمایش دەكرێت.
سالم مەجید، ئەندامی لیژنەیی باڵایی فێستیڤاڵی گۆران بەڕۆژنیوزی وت: ئەمڕۆ نمایشی خولی دووەمی فێستیڤاڵی گۆران بۆ دووەمین جار دەكرێت، 21 خوێندنگای ئامادەی و بنەڕەتی تێبدا بەشدارییانكردووە، ماوەی چوار ڕۆژ تەواوی شانۆكان نمایش دەكرێت.
لەبارەی گرنگی شانۆوە وتی: شانۆ ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لەناو پرۆسەی خوێندن و تەواویی دونیادا، بەڵام لەهەرێمی كوردستان نەیتوانیوە ئەو هەنگاوە بنێت، بچێتە ناوەندەكانی خوێندنەوە وەك وانەیەكی دیكە بخوێنرێت، شانۆ وەك چارەسەركاری دەرونی، توانای ئەوەی هەیە ئەو كێشانەی دێنە پێشەوە بۆ منداڵەكان لەناو ناوەندەكانی خوێندندا، دەتوانرێت بەكاری بێنێت و چارەسەریان بكرێت، بەئاسانترین ڕێگەش دەتوانرێت كۆی پرۆسەی خوێندن لەڕێگەی شانۆوە پیشانی خوێندنكاران بدرێت بەئاسانی تێبگەن.
ئەو شانۆییانەی لەفێستڤاڵی شانۆی گۆران نمایشدەكرێت، بریتین ئامۆژگاری شێوازێكی نوێی پەروەردەیی كەفێریی منداڵەكان بكرێت، چۆن بتوانن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن لەگەڵ واقعی قوتابخانەو ژینگەكەیان شارەكەیان ڕوودەدات.
زەینەب ڕەفیق، بەشدار لە فێستیڤاڵی شانۆی گۆران بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئێمە وەك خوێندنگای مهابادیی كچان بەشانۆی كچانی مۆزەخانە بەشداریمان لەفێستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆ كردوە، شانۆییەكەمان باس لەداهاتوو كێشە و مەعاناتاكانی ژنان دەكەین لەسەر تەختی شانۆ.
ئەو بەشداربووەی فێستیڤاڵەكە وتیشی: شانۆ بە ئەوەی دادەنێن كێشەكانمانی مێینەی تێدا نمایشبكەین، چونكە لەم شارەی ئێمەدا ژن بەهەموو جۆرێك سەركوتكراوە بێبەشكراوە لەزۆربەی پرۆسەكان، بۆیە بەگەورەیی شانۆ دەتوانین كێشەكانی خۆمان ببینین.
سەرچاوە: rojnews