مامۆستایانی زانكۆی سۆران هۆشداری ده‌ده‌ن، كه‌لتوری كوردی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره و ئیستا كه‌لتوری بێگانه به‌سه‌ر كه‌لتوری كوردیدا زاڵه، حكومه‌تی هه‌رێمیش بەركهمتهرخهم دەزانن له‌ئاست پاراستنی بنه‌ماكانی كه‌لتوری كوردی.
به‌شی زمانی كوردی، فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران پانێلێكی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستنی بنه‌ماكانی كه‌لتوری ڕه‌سه‌نی كوردی ڕێكخست، به‌وته‌ی مامۆستایانی زانكۆ، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر كه‌لتوری كوردی هه‌یه.
سه‌رباز مه‌جید خۆشناو، مامۆستا له‌به‌شی كوردی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران بۆ ڕۆژنیوز وتی: بۆ پاراستنی كه‌لتور ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ هزر و بیری باو و باپیرانمان ئاخۆ ئه‌وان چۆن كلتوری خۆیان پارستووه و تا ئێره‌یان هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ده‌بێت فیستیڤاڵی جۆراوجۆراو ڕێكبخرێت و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له فۆلكلۆریه‌كان كۆبكرێنه‌وه و بپارێزرێن و ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كیش بایه‌خی پێ بدرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و مامۆستای زانكۆیه ده‌شڵێت: كاتێك باسی پاراستنی كه‌لتور ده‌كه‌ین واتای ئه‌وه‌یه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌لتور و كه‌له‌پور و فۆلكلۆرمان هه‌یه، جیهانگیری سه‌رده‌م له‌ڕێی بزاوتێكی ئابوری گه‌وره‌وه ده‌یه‌وێت ڕۆشنبیری خۆی به‌سه‌ر ڕۆشنبری ئێمه‌دا بسه‌پێنێت و كاریگه‌ری خۆی جێبهڵێت.
باسی لەوەشکرد، ئێستا به‌هۆی گه‌شه‌ی جیهانگیری و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر كه‌لتوری كوردی هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌یری زمان بكه‌ین وه‌ك بنه‌مایه‌كی كه‌لتوری، ئه‌وا ده‌بینین كه زمانی بێگانه زاڵه به‌سه‌ر زمانی كوردیدا، به‌جۆرێك ڕۆشنبیر و مامۆستایانی زانكۆش منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه وانه‌كانیان به زمانی بێگانه ده‌خوێنن.
مامۆستایانی زانكۆی سۆران له‌ڕێگای یاداشتێكه‌وه داوایان له ئه‌نجومه‌نی زانكۆكه‌یان كردووه، به نوسراوی فه‌رمی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌ت ئاگاداربكرێنه‌وه، بۆگرتنه‌به‌ری ڕێكار و دانانی پلان و به‌رنامه بۆ پاراستنی كه‌لتور و ئه‌ده‌بیات و فۆلكلۆر و كه‌له‌پوری كوردی.
عه‌لی حه‌مه‌د، مامۆستا له فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران وتی: كه‌لتور بوونی له‌گه‌ڵ نهتهوهكهیدایه و له‌ناوچوونی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت، چونكه ئه‌و جیهانگیریه‌ی هه‌یه هه‌وڵی زاڵ بوون ده‌دات به‌سه‌ر كه‌لتور و داب و نه‌ریتی كوردهواری، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوونی كه‌لتوری گه‌لان به‌یه‌كتری كاریگه‌ری له‌سه‌ر شێواندن و سڕینه‌وه‌ی كهلتورره جیاوازه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی تاچه‌ند گه‌لان ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان ده‌پارێزن.
ئه‌و مامۆستایەی زانكۆ ڕه‌خنه ئاڕاسته‌ی به‌شێك له میدیاکان ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و لێشاوه ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێستا هه‌یه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر تێگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كوردستان، میدیا وایكردوه گه‌نجی ئێمه ئه‌و ژیان و ئه‌ده‌بیاته‌ی له‌شاشه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌یبینێت وه‌ك خۆی وه‌ریبگرێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌ین و هۆشی دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه گه‌نجی كورد ته‌نیا ئه‌و كه‌لتوره وه‌ربگرێت كه له شاشه‌كانه‌وه ده‌یبینێت و كه‌لتوری خۆی له‌بیرده‌چێته‌وه.
سەرچاوە: rojnews