چۆن جولەکە دەست بەسەر جیهاندا دەگرێت

یەکێ لە پاشاکانی فەڕەنسا دەبیستێ کە جولەکەیەک وتویەتی جولەکە زاڵ دەبێت بەسەر هەموو جیهاندا، پاشا دەنێرێ بەدوای ئەو کابرایەداو پێ دەڵێ: ئێوە گەلێکی لاوازو بێهێزن، چۆن زاڵدەبن بەسەر جیهاندا؟.
ئەویش دەڵێت: قوربان دەتوانم بۆت بسەلمێنم. پاشا دەڵێت: چۆن؟، جولەکەکەش دەڵێت: من کەڵەشێرێکی لاوازم هەیە، دەتوانێ هەرچی کەڵەشێری بەهێزی وەزیرەکانتە بیبەزێنێ، ڕۆژێک دیاریبکە بۆ شەڕەکەڵەشێرو خۆشت ئامادەبە، جا ئەوکات ئەزانی ئێمە چۆن سەیتەرەی جیهان دەکەین.

بۆ ڕۆژی دوایی پاشا داوا لە وەزیرەکانی دەکات هەریەکەو بەهێزترین کەڵەشێر بێنن بۆ شەڕەکەڵەشێر.

گۆڕەپان بۆ شەڕەکەڵەشێرەکە ئامادە دەکرێت، وەزیرەکان بەهێزترین و ئازاترین کەڵەشێر دەخەنە گۆڕەپانەکەوە، کابرای جولەکەش کەڵەشێرە لاوازەکەی دادەنێ، شەڕ لەنێوان کەڵەشێرە بەهێزەکاندا ڕوودەدات، کەڵەشێری کابرای جولەکە لەسوچێکدا خۆی پەنهاندەکات.

دەرەنجام کەڵەشێرێک دەبێتە یەکەم، بەڵام هێزی لێبڕاوەو خوێنی لێ دەچۆڕێ، ئەوجا کەڵەشێرە لاوازەکە بۆی دەردەپەڕێ و بە چەند دەنوکێ دەیکوژێ.

لەوکاتەدا کابرای جولەکە سەیرێکی پاشا دەکات و دەڵێت: ئاوا دەست بەسەر جیهاندا دەگرین.

 

لەئەکاونتی کاک عمر رەشید وەرگیراوە