لە ئیلام 32 کتێب بە زمانی کوردی بڵاوکراونەتەوە

بەرپرسی کاروباری کولتووری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کولتووری پارێزگای ئیلام  رایگەیاند لە ساڵی رابردووی هەتاویدا 32 کتێب بە زمانی کوردی چاپ و بڵاوکراونەوە.

 مەنسور موحیبی، بەرپرسی کاروباری کولتووری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کولتووری پارێزگای ئیلام رایگەیاند، لە ساڵی رابردووی هەتاویدا 281 ناونیشان کتێب بە 290 هەزار دانە لەو پارێزگایە چاپ و بڵاوکراونەتەوە

بە گوتەی مەنسور موحیبی لەو کتێبانەی ساڵی رابردوو بڵاوکراونەتەوە، 32یان بە زمانی کوردین و هەموویان لە بواری ئەدەب و کتێبی شیعر و چیرۆکن.

 بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی کولتووری ئیلام، لەو پارێزگایە 36 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و 480 نووسەر چالاکییان هەیە.

 مەنسور موحیبی دەڵێت، زۆربوونی ژمارەی کتێبە چاپکراوەکان نیشانەی زیاتربوونی چالاکیی نووسەر و دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەیە و پەرەپێدانی ئەو بەشە پێویستیی بە پشتگیری بەرپرس و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هەیە.

 

 

سەرچاوە: rudaw