لەنێوان بازاڕگەریی و هونەردا، پڕۆژەیەك بۆ هونەرمەندان و خوێندكاران

پڕۆژەی ئارتفرۆش بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی ڤیم، ڕاهێنانێكی فێركاری بۆ هونەرمەندان و خوێندكارانی كۆلێژی هونەر ڕێكدەخات.
پڕۆژەكە كاتژمێر (11) پێشنیوەڕۆی ڕۆژی (8-3-2022) بەناونیشانی (لەنێوان بازاڕگەری و هونەردا) بۆ هەریەك لە (پەیوەند مەحمود) مامۆستای كۆلێژی كارگێڕی كار، (ڕەنج حیكمەت) مامۆستای كۆلێژی هونەر لەزانكۆی سلێمانی لەهۆڵی عەلی جۆڵا- كۆلێژی هونەر كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ