ئه‌نجوومه‌نی هونه‌ری ره‌نگه‌كانی هه‌كاری دامه‌زرا

له‌ هه‌كاری ئه‌نجوومه‌نی هونه‌ری ره‌نگه‌كانی هه‌كاری دامه‌زرا. ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ هونه‌رمه‌ندانی چوار ناوچه‌ی سنووره‌كه‌ی كۆكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری توركیاوه‌ پشتیوانی لێده‌كرێت.
له‌ ده‌ستپێكی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا، دوای به‌ ره‌سمی ناسینی‌ ئاهه‌نگێكی هونه‌ری به‌ڕێوه‌برد و تێیدا چه‌ند تابلۆیه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی به‌ جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نمایشكران.

 

سەرچاوە: kurdistan24