ڕۆژهەڵاتناسی بەناوبانگ "ئیرنێست هێرسفێڵد" (Ernst Emil Herzfeld) کاتی گەڕان بە کوردەواریدا لەساڵی 1913، کۆمەڵێ وێنەی جوانی هەڵگرتوە کە بەشێ لەوانە هین ناوچەی هەورامانن. ئەم وێنانە بریتین لە وێنەی زەماوەندێکی گوندی دزڵی (ژمارەی 1)، کێفی هەورامان (ژمارەی 2 و 3)، پردی قورعان و چۆمی سیروان (ژمارەی 4 و 5 و 6)، ملەی پالەنگان (ژمارەی 7 و 8)، تەوێلێ (ژمارەی 9).