مانگرتنی حەوت نەخۆشی سلێمانی دەبێتە پێشانگای ئایدیایی هونەرمەند (حەمە هاشم) بۆ رەخنەگرتن لەسیستەمی بەڕێوەبردن.
لەمبارەیەوە هونەرمەند (حەمە هاشم) ڕایگەیاند: ئەم حەوت دەمووچاوە گوزارشتە بۆ هەموو نەخۆش و بێ دەرەتانەكانی كوردستان كە بەهۆی خراپی بەڕێوەبردن و نەمانی دەرمانی پێویست لەخەستەخانەكانی سلێمانی درووستمكردوون، ماتریاڵی كارەكە پادێكی ئەمۆكسلینە و هیچی تێدا نەماوە، حەوت دەمووچاوەكە وەك حەوت نەخۆشی نیگەرانی بەستە زمانی بێ دەسەڵات دەردەكەون كە تاقەتی روبەڕووبوونەوەیان نەماوە لەگەڵ ژیان،بۆیە وەك باوەڕێك بۆ نارەزایی دەربڕین و كۆندیمنەیشن مانییان گرتووە.
وتیشی: بەرهەمێكی خێرایەو دەچێتە خانەی پۆستمۆدێرن ئاڕت، بایەخی زۆرتر بۆ ئایدیاییە لەكارەكەدا، بەڵام ئیستاتیكای كارەكەش لەبیرنەكراوە.
هونەرمەند حەمە هاشم دەشڵێت (ئومێد دەكەم هەندێجار هونەر كاریگەری خۆی دابنێت لەڕووداو و پێشهاتەكاندا بۆ باشكردنی ژیانی ئینسان).
سەرچاوە: galawej