دوا كاتی بەشداریكردن لەفێستیڤاڵی فیلمی دۆكیومێنتاری نێودەوڵەتی نۆیدا ڕاگەیەنرا

كونسوڵخانەی هیندستان لەهەرێمی كوردستان، بانگهێشتی پێشكەشكردنی بەشداریی لە دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دۆكیومێنتاریی (نۆیدا) ڕادەگەیەنێت.
فیلمی بەشداربوو بە بەرچاوی لیژنەیەكی داوەرییدا تێپەڕ دەبێت و خەڵات پێشكەش بەدۆكیومێنتاریی هەڵبژێرراوی یەكەم و دووهەم و سێیەم دەكرێت.

فیلمەكان لەسێ (پۆلێن)دا خۆیان دەبیننەوە كە بریتین لەفیلمی ١٥ خولەكیی، ٣٠ خولەكیی، ١ كاتژمێریی.

بەپێی راگەیاندراوەكە كۆتا رۆژی وەرگرتنی بەشداریی بریتیە لە رۆژی ٣١/ ٣ / ٢٠٢٢ و دەكرێت دۆكیومێنتارییەكان لەڕێی گووگڵ درایڤ، یان لینكی تایبەتی یوتیوبەوە هاوبەش بكرێن یاخود لەڕێی ناونیشانی ئیمەیڵی (info@mstv.co.in)
وە بگەیەنرێن

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ