هێشتا هاوین نەهاتووە، بەڵام پلەی گەرمی لە ناو شارەکان تاڕادەیەک بەرزبوونەتەوە، بەشێک لە هاونیشتمانییان روویان لە گۆمی فێڵاو کردووە و لەگەڵ فێنکییەکەی، چێژ لە دیمەن و سرووشتی ئەفسوناوی ناوچەکە وەردەگرن.
گۆمی فێڵاو نۆ کیلۆمەتر لە باشووری قەزای چۆمان دوورە. بەو پێیەی گۆمەکە دەکەوێتە بەرامبەر چیای حەساری سەکران، ئەو چیایەی لە چوار وەرزی ساڵ بەفری تێدا دەمێنێتەوە و جوانیێکی دڵڕفێنی بە ناوچەکە بەخشیوە.
سەرچاوە: rudaw