ئەسفەھان: ژنە رۆژنامەنوسە کوردەکان رێزلێنانیان بۆکرا

پێشنیوەڕۆی 2002/2/16 لە كەمپی فێركاریی شەهید بەهەشتی لە شاری ئەسفەهان، لە چوارچێوەی خولی فێركردن و راهێنانی راپۆرت و هەواڵ، رەزای رەحمەتییان سەرپەرشتیاری ئیدارەی خولەكە مەراسیمێكی رێكخست بۆ ژنانی رۆژنامەنوسی کورد كەئێستا لە شاری ئەسفەھانن بۆ بەشداریكردنی لە خولەكە
ئەمە لەکاتێکدایە کە لە کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ بەڕۆژی باوکان و پیاوان دیاریی كرابوو، ھەربەو بۆنەیەشەوە مەراسیمێك بۆ پیاوان و باوكانی بەشداربووی خولەکەدا ئەنجامدرا.

سەرپەرشتیارانی ئەو خولە بەھەمان شێوە بە پێویستیان زانی ژنانی رۆژنامەنوسی خولەكەش بەسەر بكەنەوە گوڵی خۆشەویستییان پێشكەش بكەن و رێز لە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە کۆمەڵگە و بواری رۆژنامەنوسیدا بەرز بنرخێنن
.

 

سەرچاوە: pukmedia