ئه‌م ساڵانه ره‌وتی نووسینی ئه‌ده‌بی و به‌تایبه‌تی چیرۆك و رۆمان‌نووسین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له گه‌شه‌كردنی به‌رده‌وامدایه و ساڵانێكه كۆمه‌ڵێك ناوی تازه هاتوونه‌ته بواره‌كه‌وه و داهێنان ده‌كه‌ن و چه‌ندین ده‌قی جوان نووسراوه. به‌تایبه‌ت له‌باری زمانه‌وه نووسه‌رانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی رۆژهه‌ڵات گرنگی زۆر به زمانی كوردی ده‌ده‌ن. له‌پاڵ ئه‌و نووسه‌رانه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌زگای چاپ هه‌ن كه به‌رده‌وام و زۆر به‌وردی كار ده‌كه‌ن و كتێبه‌كان چاپ ده‌كه‌ن. هه‌ر سێ بواره‌كه شیعر و چیرۆك و رۆمان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی گه‌شه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه بینیوه. ده‌رگا بۆ چه‌ندین نووسه‌ر كراوه‌ته‌وه و هاتوونه‌ته مه‌یدانی ئه‌ده‌ب و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن به خوێنه‌ران.
یه‌كێك له‌و نووسه‌رانه جه‌لیل ره‌حیمییه نووسه‌ری كۆمه‌ڵه چیرۆكی دڵ چییه، له كوێیه، چۆن كار ده‌كا؟. ئه‌م به‌رهه‌مه دووه‌م كتێبی نووسه‌ره له بواری چیرۆكدا. ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی خانییه. له 221 لاپه‌ڕه پێكدێ. كۆمه‌ڵه‌چیرۆكێكی جوان و نایابه، هه‌م وه‌ك زمان به كوردییه‌كی ره‌وان و جوان نووسراوه، هه‌م وه‌ك ته‌كنیك نووسه‌ر توانیوێتی به‌زمانی كاره‌كته‌ره‌كان بگێڕێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له چیرۆكه‌كاندا قسان ده‌كه‌ن وه‌كو خۆیان ده‌دوێن. نووسه‌ر زیره‌كان چیرۆكی خه‌ڵكی ده‌گێڕێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌یبینین. زمان زمانی خه‌ڵكه و ئاستی هۆشیاری كاره‌كته‌ره‌كان رێك وه‌كو خۆیانن. یانی جۆرێك قسان ده‌كه‌ن و چیرۆكی خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن وه‌كو خودی خۆیان. نه‌ك وه‌ك فه‌یله‌سووف قسان بكه‌ن. نووسه‌ر شاره‌زایانه زمانی چیرۆك و داستانی به‌كارهێناوه و نه‌ك زمانی ده‌قێكی فه‌لسه‌فی یان چه‌شنی وتار بگێڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش خاڵێكی گرنگه له نووسینی رۆمان و چیرۆكدا كاره‌كته‌ر و رووداو له ئاستی خۆیدا بێت و وه‌ك خۆیان هه‌ن ئاوا به‌یان بكرێن.
ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كان چیرۆكی مرۆی كورده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چیرۆكی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه لێ به زمانی ئه‌ده‌بیات و چیرۆك. وه‌ك ته‌كنیكیش نووسه‌ر سه‌ركه‌وتوانه نووسیونی. بۆ نموونه له چیرۆكی حه‌سه‌ن سه‌رسوور ئاستی حه‌سه‌ن سه‌رسوور دیاری ده‌كات كه چۆنه و چۆن بیرده‌كاته‌وه. رووداوه‌كه‌ش چیرۆكی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه. هه‌ندێك جار گێڕانه‌وه یان زمانی كاره‌كته‌ره‌كان كۆمیدی ده‌رده‌كه‌ون، بێ په‌رده قسه ده‌كه‌ن و شه‌رم له هیچ كه‌سێ ناكه‌ن و قسه ناپاڵێون. ئه‌وه‌ش جوانی كاره‌كه ده‌رده‌خات كه نووسه‌ر راستگۆیانه چیرۆكی ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌م كتێبه له كۆمه‌ڵێك چیرۆك پێكدێ چیرۆكه‌كان حه‌سه‌ن سه‌رسوور، ده‌سته‌كانم له خه‌ونه‌كانم دا ونن، په‌یكه‌رێك له‌به‌رد و سه‌هۆڵ، دڵ چییه، له كوێیه، چۆن كار ده‌كا؟، ڕێبوار... ڕێبوار... ڕێبوار، ڕه‌عنا ڕه‌ش، په‌ری یان كه‌سێكی تری وه‌ك مه‌ولوود، سمایل تۆ چ قاسیدێك بووی؟!، تاریكه بازاڕ، شه‌وانه وه‌ك سه‌گه‌كان خۆم ده‌به‌ستمه‌وه، كه‌ماڵی حوسێن مرواری. هه‌موو ئه‌م ناونیشانانه چیرۆكی ئه‌و پاڵه‌وانانه كه خۆیانن، رووداوه‌كانیان، بیركردنه‌وه‌یان، زمانیان... كۆی ئه‌م چیرۆكانه ساده‌وساكار گێڕانه‌وه ئیش له‌و پانتاییه‌دا ده‌كات كه خه‌ڵك چۆن ده‌ژین و چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه... به‌بێ ئه‌وه‌ی زیاده‌ڕه‌وی بكات و له هێڵی گێڕانه‌وه لابدات. چیرۆكه‌كان هه‌ر له‌ناونیشانه‌وه سه‌رنجی خوێنه‌ر راده‌كێشن.
جه‌لیلی ره‌حیمی به‌رله‌م كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵه چیرۆكی شه‌ده‌ی سووری بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌ویش یه‌كێك بوو له كاره ئه‌ده‌بییه جوانه‌كان و پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه.
ره‌وه‌ز جه‌بار
2022-04-14