دێوەرە

بەو کەسە ئەوترێت کە وردەواڵا بەرێتە لادێ و بەڕۆن و دانەوێڵە بیگۆڕێتەوە. وردەواڵەفرۆش، کوتاڵ فرۆشی دێیەکان.

لەسلێمانی و زۆر ناوچەی دیکە پێی ئێژن "چەرچی". لە ناوچەی ئەردەڵان پێی ئێژن "هەجیجی". لەکۆیە و هەولێر پێی ئێژن "دێوەرە".
لە کۆن
دا کە ڕێگا و بان سەخت و ناڕێکخراو و هۆیەکانی گواستنەوە و هاتووچۆ کەم وکورت بوو،هەندێ کوتاڵ فرۆش کۆڵێک قوماشیان هەڵدەگرت و بەدێهاتی کوردستان دا دەگەڕان و دەیان فرۆشت، بەو کوتاڵ فرۆشانە وتراوە "چەرچی". بە وردە فرۆشیش لە دێیەکان هەر وتراوە "چەرچی". هەندێک ئێژن چەرچی لە جاڕچییەوە هاتوەو لە گۆکردن و بێژکردن دا جاڕچی بوە بە چەرچی. (لەوانەیە وشەی "دێوەرە" هەمان "دێ بەرە" بێ، بە واتای کەسێکە شتەکان دێا و دێ ئەبات).

لە فۆلکلۆری کوردیدا هەیە دەڵێ:
زوڵفە زەردەکەت با دەیشەکێنێ/ ڕۆنەکەت بۆیەن چەرچی نایسێنێ.

 

سەرچاوە: پەیجی وێنە کۆنەکانی سلێمانی