ده‌ربه‌ندیخان... شانۆی سه‌رشه‌قام پێشكه‌شكرا

ڕۆژی یەکشەمە 27-3-2022، به‌چاودێری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان و به‌رێوبه‌رایه‌تی  گشتی  ھونه‌ری پارێزگای سلێمانی  و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان  بۆ به‌رز ڕاگرتنی  ڕۆژی جیھانی شانۆ، شانۆی شه‌قامی دۆستی ژینگه‌ی نیمایش كرد  كه‌له‌ نوسین و ده‌رھێنانی شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د  بوو.
هه‌ر له‌و رێوه‌سمه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ چه‌ند نه‌مامێكیان ناشت وه‌ك ھێمایه‌ك بۆ ژینگه‌ پارێزی.

حه‌سه‌ن حمه‌ ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری ده‌ربه‌ندیخان بۆPUKmedia وتی: ھه‌مان شانۆ رۆژی 29-03-2022 دووباره‌ له‌به‌رده‌م قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان دووباره‌ ده‌بێیته‌وه‌ .

 

 

سەرچاوە: pukmedia