"جێپێی باران" یەكەم ڕۆمانی دڵنیا محەمەدی بڵاوكرایەوە

(جێپێی باران) یەكەم ڕۆمانی خاتوو "دڵنیا محەمەدی"یەو لە(108)  لاپەڕە پێكهاتووەو لەچاپخانەی كارۆ چاپكراوە.
لەلێدوانێكیدا بۆ گەلاوێژ، دڵنیا لەبارەی ڕۆمانەكەیەوە وتی: ئەم كتێبە لەقۆناغێكی قورس و ناخۆشدا باوەشی گەرمی بۆ كردمەوە و ئارامی بۆ گەڕاندمەوە، من سالێك دەبوو دەستم كرد بەنووسینی ئەم رۆمانە،  لەژیاندا ژیانی زۆر كەسم بینی كە  بێوەفای و دڵشكانی زۆر تیابوو، ویستم لەڕێگای كتێبەكەمەوە كەمێك خۆشەویستی بڵاو بكەمەوە بۆ خوێنەر.

وتیشی: ئامانجی سەرەكیم لەم كتێبە بڵاوكردنەوەی حەزی نووسین و خوێندنەوەیە واتا  نووسین فێری ئارام گرتنمان دەكات بەجۆرێك كە بتوانین زاڵ بین بەسەر كێشەكاندا.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ