کابرایەک چاوی وەژانکەوتبوو. چووە لای دوکتۆری ئاژەڵان و چارەی خواست. ئەویش لەو دەرمانەی لە چاوی ئاژەڵانی دەکرد، بۆ چاوی کابرای بەکارهێنا! ماوەیەک تێپەڕی و کابرا کوێر بوو.
سکاڵای کرد و دوکتۆرەیان بردە لای دادوەر. قازی کوتی: "بەریدەن! ئەو کابرایە ئەگەر کەر نەبوایە، نەدەچووە لای دوکتۆری ئاژەڵان!!"