چاپکراوەی نوێ

کتێب: کچەشای هەتاو

مژار: چیرۆک بۆ مناڵان

نووسەر: داوید گرۆسمەن

وەرگێڕان لە ئاڵمانییەوە: دوکتور سۆران کوردپوور

نیگارکێش: میشال رۆڤنێر

وەشانخانە: مادیار  «تیتل و بیبل»

بڵاوگە: ناوەندی ماد

یەکێک لە جیاوازییە هەرە بەرچاوی نێوان جیهانی منداڵ و گەوران بێ‌گومان لەوەدایە کە خەیاڵ لە زەینی منداڵدا ڕۆلێکی گەورە دەگێرێ هەر ئەوەش دەبێتە هۆی جوانی و بگرە زۆر چەلیش گەورەتربوونی جیهانی منداڵان.

خەیال بەربەستێک ناناسێ و بەردەوام دەتوانێ پەرەبگرێ.

 چیرۆکی «کچەشای هەتاو» چیرۆکێکە کە هەمووکەس هەمووڕۆژ دەتوانێ ئەزموونی بکات.

چیرۆکێک سەبارەت بە بایەخ پێدان بە شتە ساکارەکان کە لە ڕاستیدا بۆ جیهان و بە تایبەت ژیان زۆر گرینگن.

«داوید گرۆسمەن» نووسەری ئەو چیرۆکەیە خاوەنی زیاتر له بیست خەڵاتی ئەدەبییە، «میشال ڕۆڤنێر» بە شێوازێکی جیاواز، زۆر ساکار و مینیماڵ نیگارەکانی بۆ ئەو چیرۆکە کێشاوەتەوە کە هێندەیتر دەبێتە هۆی هەڵفڕینی خەیاڵ بە نێوان ڕستە و وشەکانی چیرۆکەکەدا.

http://instagram.com/maad_book1