له‌هه‌ولێر دووه‌مین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كار بنارپیرداود كرایه‌وه‌

دووشه‌مه‌ 28-2-2022، له‌هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شێوه‌كاری له‌هه‌ولێر .

دووه‌مین پێشانگایی تایبه‌تی شێوه‌كار مامۆستا بنارپیرداود مه‌خموری به‌ناونیشانی "هه‌ناسه‌كانی ڕه‌نگ" كرایه‌وه‌ كه‌ 24 تابلۆی قه‌باره‌ جیاوازی له‌خۆگرتبوو كه‌ تابلۆكان سروشتیان له‌خۆگرتبوو.
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ی مامۆستا بنار بۆ PUKmedia دواو وتی: ئه‌وه‌ دووه‌م پێشانگامه‌ 24 تابلۆی قه‌باره‌ جیاوازی له‌خۆگرتووه‌ به‌ناوی، هه‌ناسه‌كانی ڕه‌نگ به‌ڕه‌نگی زه‌یتی كێشراون، دیمه‌نی تابلۆكان سروشتی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانی له‌خۆگرتووه‌

مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاووڵاتی شاره‌كان به‌سروشتی كوردستان ئاشناكه‌م له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌و ژینگه‌پاك و جوانه‌، كاری هونه‌ری شێوه‌كاری رووله‌سروشته‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم منداڵی لادێی كوردستانم.

 

 

سەرچاوە: pukmedia