بەڕەزا، باڕێزە، پاڕێزە، بەڕەزە، گیایهکی زۆر جوانی کوێستانه، به کهوانهوه (شوێنی زۆر ئهستهمی چیا) ئهڕوێ و تامی زۆر خۆشه و بۆ دهرمان بهکاری دێنن. ئهم گیایه له بهر جوانی کە لە ماە و سەختەکاندا شۆڕ دەبێتەوە و با دەیشەکێنێتەوە، شاعیرانی کورد زۆر جار به زڵفی یارەکانیان شوبهاندووه.
تای بهڕهزای شهنگ نه سای موغاران
شێــــــــــــــــــــــــــــــــــونا چـــــــــــــــــــــــــــــــــــــون زوڵف تهعزیــــــــــهداران
بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــهڕهزا بـــــهو چین توغرای تاتاوه
شـــــهمـــــــــــــــــــــــــــــــــــــاڵ مشانۆش، یانێ: وهیلاوه
(مهولهوی)
شێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوەی بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەڕەزا هـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــابـەو زوڵـفەوە
بــــــــــــــــــــــەو زەنجیرەی زوڵف دەستی تــــــــــــــــــــــــــــڵفەوە
(بێسارانی)
گێـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــسووی سەراوێز چون بەڕەزا کەرد
سەر نەتۆی جامەو دووگمەو قەبا کەرد
(مەلای جەباری)
بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەڕەزا ژە تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەرز زوڵـفێ نــازاران
ئــاوێزان وەبــان تـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەختـەی مــــوغــاران
(مەلاحەقعەلی سیاپۆش)
دەستـــــــــــــــەی زوڵف دێز خەیاتەی بێ گەرد
ئـاوێزان کــــــــــــــــــــــەردەن چون بەڕەزای هەرد
(عەبدوڵڵا بەگی ئیسماعیل بەگ)
وەک دوڕ و یــــــــــــــــــــــــــاقـوت نەقشـە: دندان و لـەبـی ئاڵـی
هەر وەک بەڕەزا پەخشە: ئەگریجە لەسەر خاڵی
(نالی)
بــــــــــــــــــــــەڕەزا و چنوور، کاوان ئەکەن فەرش
عەتری یاسەمەن دای لە قولەی عەرش
(قانع)
بــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەڕەزا پرچی پەخشان کــــردەوە
شنەی بای شەماڵ شانەی کردەوە
(کاکە فەلاح)
پێش ئەوەی گزنگی هەتاو
ترۆپـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــکی چیــــــــــــــــــــــــــــــا بنگێــــــوێ
پێش ئەوەی شنەی بەیانی
بســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــکی بەڕەزا ببزێـــــــــــــــــــــــــــــوی
(هێمن)