بڕیارە ڕۆژانی 15 و 2022/3/16، شانۆیی چیرۆکی بابل لەوێ، کە لە دەرهێنانی "هێدی ئیسماعیل" و نووسینی "فریدریش دێرنمات" و وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن و سینۆگرافیای شیراز عەزیز لە کاتژمێر ٤ـی ئێوارە نمایش بکرێت.
هێدی ئیسماعیل قوتابی و دەرهێنەری ئەو بەرهەمە شانۆییە لە لێدوانێکی دا گوتی: چیرۆكی ئەم كارە باس لە ھەسارەیەكی تازە دروستكراو دەكات كە لەلایەن كۆمەڵێك سەرمایەدار بەڕێوە دەچێت، بینەر لەم كارەدا تەنھا وەزیفەی تەنھابینین نیە بڵكو گەشتێك بۆ زەمەنی ئایندە دەكات و خۆی بڕیار لەسەر چارەنووسی ئایندەی خۆی دەدات ، ناوەڕۆكی كارەكە خوێندنەوەیە بۆ ھەندێك لەو گۆڕانكاریە جەوھەریانەی لە مێژووی مرۆڤدا ڕویداوە و مرۆڤ لە سەدەی ئاین سەنتەریەوە دەڕوات بەرەو قۆناغی ئەلگۆریتم و تەكنەلۆژیا سەنتەری و ڕەنگە چیتر خاوەنی بوونی خۆی نەبێت!
كارەكە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەرچوونی قۆناغی چوارەمی بەشی شانۆی كۆلێژی ھونەرە جوانەكانی ھەولێر بەرھەم ھاتوەو وماوەی چوار مانگ و نیوە لە پڕۆڤە بەردەوامە و بەبەژداری كۆمەڵێكی زۆر لە قوتابیانی بەشەكە ئەنجام دەدرێت و لەم ھەفتەدا لە شاری ھەولێر نمایش دەكرێت.
سەرچاوە: regaykurdistan