هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری كورد ئازاد مه‌حموود شه‌وقی له ساڵی 1930 له‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه. ساڵی 1955 په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واوكردووه. وانه‌ی په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا له شاری سلێمانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وتۆته‌وه. دامه‌زرێنه‌ری مه‌ڵبه‌ندی چالاكی قوتابخانه‌كانی شاری سلێمانیه. سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی هونه‌ری بووه بۆماوه‌ی 13 ساڵ له‌شاری سلێمانی. ماوه‌ی دوو ساڵ له پایته‌ختی سعوودیه وانه‌ی هونه‌ریی وتۆته‌وه و له‌وێش بۆ یه‌كه‌مین جار له ده‌زگای وزاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئه‌وێدا مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری سعوودی دامه‌زراندووه.
هونه‌رمه‌ند گرینگی زۆری به هونه‌ری منداڵان داوه، یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ر بووه بۆ شانۆی منداڵان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری جلوبه‌رگی كوردی و عێراقی، هه‌روه‌ها هاوبه‌شی كردووه له دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ی فۆلكلۆری زانكۆی سلێمانی.
ساڵی 1965 یه‌كه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت
ساڵی 1972 دووه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری كورد له به‌غدا
ساڵی 1987 پێشانگه‌ی رێزلێنانی یه‌كه‌م له هۆڵی ره‌شید له به‌غدا
ساڵی 1989 سێیه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی روواق له به‌غدا
ساڵی 1990 چواره‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی روواق له به‌غدا
ساڵی 1990 پێنجه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی 1992 شه‌شه‌مین پێشانگه‌ی تایبه‌تی له هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی
ساڵی 1993 پێشانگه‌ی رێزلێنانی په‌رله‌مان بۆ كاره هونه‌ریه‌كانی له هۆڵی میدیایی شاری هه‌ولێر
ساڵی 1996 پێشانگه‌ی رێزلێنان له هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر
ساڵی 2000 پێشانگه‌ی رێزلێنان له هۆتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر
له سالانی 1959- 1993 به‌شداری زیاتر له 30 پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه له سلێمانی-ئه‌لمانیا-هه‌ولێر
هونه‌رمه‌ند له 10 -8- 2002 كۆچی دوایی كردووە.
سەرچاوە: kurdistanart