لە دووتووێی 668 لاپەڕەدا کتێبی «ئەنفال و داهێنان- پرۆسەی ئەنفال و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەری کوردیدا» نووسینی «د. مەهدی فاتیح عومەر» کە یەکێکیترە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاوکرایەوە.
لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: لەم توێژینەوەیەدا کە لەبنەڕەتدا تێزێکی دکتۆرایە و وەک پێداویستییەکی خوێندن پێشکەشی زانکۆی سلێمانی کراوە، لە ژێر ناونیشانی «ئەنفال و داهێنان- پرۆسەی ئەنفال و رەنگدانەوەی لە ئەدەب و هونەری کوردیدا»، توێژینەوەیەکی ناساندن و رەخنەییە دەربارەی پەیوەندیی رووداوی ئەنفالی 1988 بە ئەدەبی کوردی و دەستنیشانکردنی جۆری ئەو پەیوەندییە و کاریگەریی ئەو رووداوە لەسەر ئەدەبی کوردی، وەک پێویستییەکیش بە خێرایی ئەم کاریگەریی و پەیوەندییە لە هونەری کوردییشدا رووندەکەینەوە، بۆ ئەم مەبەستەش کارکردن و تێڕوانینی ئەدەبی کوردی و بە کورتی هونەری کوردییش بۆ ئەنفال وەک تراژیدیایەک، کە بەشێکە لە مێژوومان، بۆتە جێگەی باس و رامان، بەو پێیەی رشتەی خوێندن و بواری کارکردن پسپۆڕیمان ئەدەبە، نەک هونەر، بۆیە وەک وتمان بەخێرایی ئاوڕمان لەکایەی هونەر لەم توێژینەوەیەدا داوەتەوە و هەوڵمانداوە کاریگەریی و پەیوەندیی ئەنفال و هونەریش روونبکەینەوە.
سەرچاوە: knwe