عەدنان كەریم بەدوو كۆنسێرت دەبێتە میوانی گەرمیان

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان كەریم دوو كۆنسێرت لەكەلارو كفری ئەنجامدەدات.
كۆنسێرتی یەكەم كاتژمێر (4) پاشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (10-3-2022) لەهۆڵی هونەر لەكەلار دەبێت و كۆنسێرتی دووەمیش كاتژمێر (4) پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی (11-3-2022) لەهۆڵی شەهید ئاتێلا لە كفری دەبێت.

لەسەرەتایی مانگی دووی ئەمساڵیشدا هونەرمەند عەدنان كەریم لەپراگی پایتەختی چیك لەگەڵ گروپی نیشتمانی چیك هەردوو چامەكەی (نالی و سالم)ی تۆماركرد، كە كاری موزیك و دابەشكردن و ڕابەرایەتی ئۆركێستی بەرهەمەكە لەلایەن هونەرمەند (كارزان مەحمود)ەوە كراوەو ماوەكەی (40 بۆ 45) خولەك دەبێت.

 

 

سەرچاوە: بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ