عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوول

هونه‌رمه‌ندی كورد «عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوول مه‌ولوود» ساڵی 1952 له ‌شاری هه‌ولێر له‌دایك بوه‌.
ساڵی
1975-1979 به‌كالۆریۆسی له‌ ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی به‌غدا، به‌ پله‌ی یه‌كه‌م له‌ وێنه‌ كیشان، ته‌واو كردووه‌.

ساڵی
1980-1979  مامۆستا بوه‌ له‌ قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شه‌قلاوه‌.

ساڵی
1980-1986 ده‌سته‌ی دامەر‌زێنه‌ری په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شاری سلێمانی بوه‌، هه‌روه‌ها مامۆستاو سه‌رۆكی  لقی وێنه‌كێشان بووه.

ساڵی
1986 وڵاتی به‌جێ هێشت و پاش تێپه‌ربوون به‌ قۆناغی ئێران و سوریا له‌ ساڵی 1989 له‌ له‌نده‌ن جێگیر بووه‌. 

ساڵی
1997 بڕوانامه‌ی وانه‌بێژی لە (City & Guilds London Institute) به‌ده‌ست هێناوه‌.

لە
ساڵی 2006  تاكو ئێستاش مامۆستای وێنه‌كێشانه‌ له‌ كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر.

هونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا ڕه‌سوول
لە ساڵی 2013-1971 شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی كردۆته‌وه‌، وە له‌ زۆر پێشانگا له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری كردوه‌.

سەرچاوە: kurdistanart