(ئێمەش دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف)

 ئاشکرایە دزینی ڕەنجی زانستی و داگیرکردنی کتێب، یەکێکە لە قێزەونترین کار و ئاکار لە بواری مەعریفەدا. لەم ڕووەوە ئەرکی هەموو پێنووسبەدەستێکە بە تووندی ئەم نائەمینی و ڕەفتارە دزێوە ڕیسوا بکات. وەک ئەرکێکی فەرمیش پێویستە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕێکخراوە کەلتوورییەکانی کوردستان هەڵوێست لە دژی ئەم کارە ناپەسندە وەرگرن.
   هەموو کەس ئاگاداری ڕۆڵی خۆبەخشانە و دڵسۆزانەی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسفە، لە بوارەکانی مێژوونووسی و شوێنەوارناسی و بەڵگەنامەسازی کوردی. دەشزانین کە تاکو چ ڕادەیەک مامۆستای هێژا هەموو تەمەنی خۆی لە ڕاستی و بوێری و پاکی لەو بوارەدا تەرخانکردووە. بە شێوەیەک ژیانی خۆی بۆ خزمەتی گەلەکەی تایبەتکردووە کە لە ڕیزی پێشەوەی خەمخۆرانی نەتەوەکەمان دادەنرێت. لەم سۆنگەیەوە بە گوناح و تاوانی دەزانین کەسێک بەرهەم و داهێنان و ڕەنجی دەیان ساڵەی مامۆستا بۆ خۆی بە تاڵان بەرێت و بەرهەم و کتێبی دەستنووس لەو زاتە داگیر بکات. 
   هەروەک دیارە لەم ماوەیەدا خۆیشی لە (ڕۆژنامەی هەولێر)دا لە ڕۆژانی ٢١و ٢٢و ٢٣ـی ئابی٢٠٢٢ ناڕەزایی و ڕوونکردنەوەی خۆی بە بەڵگەی سەلمێنەرەوە بڵاوکردەوە کە کەسێک بە نێوی (تەحسین ئیبراهیم دۆسکی) لە دهۆک ئەم بەرهەمانەی خوارەوەی لە مامۆستا عەبدولڕەقیب داگیرکردووە کە پێشتر مامۆستا عەبدولڕەقیب دەستنووسەکەی داوە بە موئەیەد تەییب، خاوەنی دەزگای چاپەمەنیی سپیڕێز و دواتر (تەحسین) بە نێوی خۆیەوە چاپ و بڵاوی کردۆتەوە :
١ـ دەستنووسی شەرحی مەلا عەبدولسەلامی جزیری، بۆ دیوانی مەلای جزیری کە لە ئەرشیفی مامۆستادا بووە و دۆسکی بە نێوی خۆیەوە بلاویکردۆتەوە.
٢ـ دیوانی (شیخی مەجزووب)، کە نوسخەی ئەسڵی لەلای مامۆستا بووە و نوسخەی کۆپی کەوتۆتە دەست تەحسین دۆسکی و لەگەڵ وتارێکی مامۆستا دەربارەی مەجزووبی شاعیر کە لە ساڵی ١٩٨٣ لە ڕۆژنامەی (هاوکاری)دا بڵاوی کردۆتەوە، بێئەوەی ئاماژە بە مامۆستا بکات بە نێوی خۆیەوە چاپیکردووە.
٣-چەند لاپەڕەیەکی لە سایتە تایبەتەکەی مامۆستا و نامەیەکی(مەلا خەلەفی بافەیی) دەربارەی (مەجزووب) کە بۆ مامۆستای ناردووە، دۆسکی وەریگرتوون و بێئاماژەکردن بە نێوی مامۆستا، خستوویەتە ناو کتێبەکەیەوە. ئەمەش دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر موڵکی مامۆستا عەبدولڕەقیب یوسف.
بەم هۆیەوە ئێمە کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر و هونەرمەند و میدیاکار کە لە خوارەوە ئاماژە بە نێوەکانمان دراوە، ناڕەزایی خۆمان لەو تاڵانکارییە دەردەبڕین و لەگەڵ سەرکۆنەکردنی ئەو ئەتوارە داوای گەڕاندنەوەی ماف بۆ مامۆستا دەکەین.   

                                          

ناوەکان :
ــــــــــــــــ
ئازا حەسیب قەرداغی ـ نووسەر ـ هەولێر
حمەجاف ـ شاعیر ـ هەولێر
شێخ ڕزگار ـ شاعیر ـ هەولێر
جەمال گردەسۆری ـ ڕۆنامەنووس ـ هەولێر
غازی حەسەن ـ نووسەر ـ هەولێر
خەرمان هیرانی ـ شانۆکار ـ هەولێر
لالۆ ڕەنجدەر ـ هونەرمەند ـ هەولێر
خالیدی فاتیحی ـ شاعیر و وەرگێڕ ـ ڕانیە
حەمید قەڵادزەیی ـ شاعیر ـ هەولێر
کامەران تاهیر ـ نوسەر ـ هەولێر
کوردۆ بابان ـ هونەرمەند ـ هەولێر
مەحمـوود باوزی ـ وەرگێڕ ـ هەولێر
دڵشاد میراودەلی ـ شاعیر ـ هەولێر
سدیق عەلی ـ شاعیر ـ ڕانیە
نیازی حەمەعەزیز ـ نووسەر ـ هەولێر
بەکر ئاڵەیی ـ شاعیر ـ ڕانیە
غالب حەساری ـ شاعیر ـ هەولێرک
تەلار هیرانی ـ شانۆکار ـ هەولێر
عومەر میراودەلی ـ نووسەر ـ ڕانیە
ئەحمەد شادی ـ نووسەر ـ قەڵادزێهێرش رەسوڵ ـ نووسەر و ئەکادیمی ـ ڕانیە

گۆڤاری ئاوێنە