له ئه‌نجامی خۆشه‌ویستیان بۆ هونه‌ری كۆری، دامه‌زراوه‌یه‌كی سعودی له بولیفارد ریاز سیتی، 120 هونه‌رمه‌ندی كۆری بانگهێشتكرد بۆ سازكردنی كۆنسێرت و نیشاندانی كلتوری ئه‌و وڵاته و فیلم و نمایشی جلوبه‌رگی كۆری له ریاز-ی پایته‌خت له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵێكدا، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م رووداوی له‌و شێوه‌یه‌یه له سعودیه رووبدات، كه زیاتر له 15 تیپی میوزیك و گۆرانی كۆری به یه‌كجار بێنه ئه‌و وڵاته و ئاهه‌نگ بگێڕن.
فێستیڤاڵه‌كه ناوی كی كون-ه و بڕیاره ساڵانه له سعودیه دووباره بێته‌وه، چونكه خه‌ڵکێكی بێ‌شومار ئاماده‌ی فێستیڤاڵه‌كه بوون.
سەرچاوە: knwe