''دزی ئه‌ده‌بی" چاپ كرا

كتێبی "دزی ئه‌ده‌بی'' له‌ نووسینی حوسێن به‌فرین چاپ كرا، ئه‌و كتێبه‌ ''دواهه‌مین هه‌ناری دونیا''ی وه‌ك نموونه‌ وه‌رگرتووه‌.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌وه‌ حوسێن به‌فرین به‌ "وشه‌"ی گوت، ئه‌م كتێبه‌ و 19 كتێبی تر له‌ ژێر ناونیشانی 20 كتێب بۆ پاراستنی ده‌ستنووس چاپ ده‌كرێن و به‌منزیكانه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه‌.

زیاتر گوتی، ڕه‌نگه‌ ئه‌م كتێبه‌ هه‌ر له‌ ناونیشانه‌كه‌یدا دیار بێت كه‌ باس له‌ چی ده‌كات، ئه‌م كتێبه‌ یه‌كێكه‌ له‌ زنجیره‌ی 20 كتێب كه‌ هه‌موویان باس له‌ ڕه‌خنه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی چه‌ندان كتێب و نووسه‌ری كورد ده‌كه‌ن، هه‌ر كتێبێكیشیان نزیكه‌ی 100 دانه‌ی لێ بڵاو ده‌ه‌بێته‌وه‌ و تایبه‌تن، بۆیه‌ به‌گشتی و بۆ خه‌ڵكی گشتی بڵاو نابێته‌وه‌.

ئه‌و له‌ كۆتادا گوتی، ساڵانێكی زۆره‌ بڕوای به‌ ڕۆمان نه‌ماوه‌، پێشی وایه‌ ڕۆمان درۆیه‌ و  ڕۆماننووس كه‌سێكی درۆنووسه‌، بۆیه‌ به‌ درۆی خه‌یاڵاوی مرۆڤ چه‌واشه‌ ده‌كات تا هه‌ر شتێكی تر، بۆیه‌ ئه‌مه‌ی له‌م زنجیره‌ كتێبانه‌دا به‌ وردی باس كردووه‌.

حوسێن به‌فرین نووسه‌ره‌ و دانیشتووی سلێمانییه‌، چه‌ندان به‌رهه‌می چاپكراوی تری هه‌یه‌.

 

سەرچاوە: wishe- سلێمان تاشان