یاسایەکی سروشتی دژ بەکۆتاییهاتنی ژیان کاردەکات...

'دەزانی شێر لە ڕاوکردندا هەمیشە سەرکەوتوو نابێت؟ 
تەنها لە 25%ی هەوڵەکانیدا سەرکەوتوو دەبێت.
واتە لە ٧٥٪ ی هەوڵەکانی شکست دەهێنێت.
سەرەڕای ئەم ڕێژەیە کەمەی کە زۆربەی نێچیرەکانی هاوبەشن، بەڵام مەحاڵە شێر بێهیوا بێت لە هەوڵەکانی بۆ ڕاوکردن...

'هۆکاری سەرەکی ئەمە برسێتی نییە، وەک هەندێک بیری لێدەکەنەوە، بەڵکو زیاتر پەیڕەوکردن وانەی وابەستەبوونی   ئاژەڵانە...بە یاسای سروشت..!
(هەوڵە بەفیڕۆدراوەکان) ئەو یاسایەیە کە هەموو سروشت بەهۆیەوە دژ بەکۆتاییهاتنی ژیان کاردەکات...


نیوەی گەرای ماسیەکان دەخورێت.
''وە نیوەی هەموو کۆرپە ورچەکان پێش تەمەنی پێگەیشتن  دەمرن...
''زۆربەی بارانبارینی جیهان لە زەریاکاندا دەبارێت...
“زۆربەی تۆوی دارەکان لەلایەن باڵندەکانەوە دەخورێت...


“تەنها مرۆڤ ئەم یاسا سروشتییە گەردوونییە ڕەتدەکاتەوە و پێی وایە شکستی سەرکەوتنی لە چەند هەوڵێکدا دەیکاتە شکستخواردوو...
''بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە تاکە شکست...ئەوەیە "واز لە هەوڵدان" بهێنیت.
''سەرکەوتن بەو مانایە نیە کە ژیانێکت هەبێت دوور بێت لە هەڵە و کەوتن...

 “بەڵکو سەرکەوتن ئەوەیە کە بەسەر هۆکاری هەڵەکانتدا بچیتەوە، قۆناغێک کە هەوڵەکانت تێیدا بەفیڕۆچووە، بەجێبهێڵیت، و بەوپەڕی چاوەڕوانی پڕهیواوە  چاوەڕێی سەرکەوتنی قۆناغی داهاتوو بکەیت..

ئەگەر وشەیەک هەبێ کەئەم جیهانە کۆتایی بهێنێت ، تەنها ئەوە بە سادەیی...بێهیوایی تەسلیمبوونە ...