پەروەردگار نانی گشت باڵندەکان ئەدات بەڵام بۆیان فڕێ ناداتە هێلانەکانیانەوە...

فێربوونی وانەیەک لە ژیاندا مانای ئەوەیە کە تۆ لە بەرامبەر ئەم وانەیەدا  کات وماندووبون وپارە دەدەیت،.

چونکە ژیان فێرمان ناکات کە لە بەرامبەردا پێویست بە هیچ شتێک نەکات و ئەمەش بنەمایەکی زۆر بەرزە لە دونیادا، بنەمای بەخشین و وەرگرتن.

تۆ دەتەوێت بگەیت بەئامانجەکانی نزیک ودوورت ،ئەشێ خۆڕاگر بیت، هەوڵبدەیت، بخوێنیت، سەرکەوتو بیت، ئەگینا لە سەرەتاوە تووشی کۆسپ دەبیت یان شتێکی ساکار بەدەست دەهێنیت کە شیاو نییە، زۆرگرنگە  بزانیت چیت دەوێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە هەڕەمەکی نەبیت لەهەلبژاردنی ئامانجەکانت..
کاتێ بەدوای کارێکی دڵخوازدا دەگەڕێیت  کە لەگەڵ خۆتدا بگونجێت، وورد شیکاری بۆبکە بەپلان بگەڕێ، داواکاری پێشکەش بکە و هەوڵبدە نەک شوێنێک وجارێک ودوان، پەنجا جار، تا بەدەستی دەهێنیت.
یەکیک بە لەو کەسانەی کە ئامانجێک لە مێشکدا بوو کە لە شوێنێکی دیاریکراو دابمەزری ی  و بەردەوام بووم لە هەوڵدان، بەڵام هەرگیز هیوای خۆت لەسەر ئەم شوێنە مەبەستەوە، بەڵام بۆ ماوەی
ساڵ بەردەوام ببە تا ئەوکارەت چنگ بکەوی ، ڕۆژێک هەر وەڵام وەردەگریت کە لەم شوێنەدا وەرگیراوی  و بەخۆشییەکی گەورە وە دەستبەکار دەبیت  بەری چاوەڕوانیت دەچنیتەوە، پاداشتەکەت وەردەگرتنی ئەوکارەیە کە دەتویست!
سەبر و کۆڵنەدان بەرەو گەیشتن بە ئامانجەکانت دەبات.
چیرۆکی سەرکەوتن زۆرن، بەڵام کەسمان نەبینیوە لە ماڵەوە مابێتەوە و چاوەڕێی هاتنەدی خەونەکانی کردبێ..

 دڵنیا بە ماندووبوونی کەس بەفیڕۆ ناچێت...

پەروەردگار نانی گشت باڵندەکان ئەدات بەڵام بۆیان فڕێ ناداتە هێلانەکانیانەوە ... 🙏🏻