فرەتر هۆشمان بەقسە کردنمانەوە بێت..

کانی کوردستانی

 

جام بە یەک دڵۆپ پڕنابێت،
مرۆڤ بە وشەیەک توڕە نابێت.
"چیرۆک چیرۆکێکی کەڵەکەبوونە"
بە ووشە میهرەبانەکان کە ڕۆژانە پێمان دەوترێت بیست ساڵ گەنجتر دەبین.
سەدساڵ پیر دەبین و قورسایی ساڵەکان لەناو خۆماندا هەڵدەگرین
لەگەڵ چەند بارەبوونەوەی  وشەی بە ئازار لاردەبیەوە..🥀
هەرکەسێک پێی وابێت وشەکان بێهودە دەوترێن و دەبیسترێن، هەڵە دەکات.
گفتوگۆی جوانی ڕۆژانە،ئاودانی گوڵەکانە  ئەوەیە کە بەڕاستی وامان لێدەکات گەشاوە بمێنینەوە..
وە وشەی خۆش و بە میهرەبانی و سۆزو
دانپێدانان و دەستخۆشی لەناکاوە ناهێڵێ سیسبینەوە..🥀
مرۆڤ بوونەوەرێکی ناسکە
قسەیەکی میهرەبان دەتوانێت بەرزی بکاتەوە..
وشەیەکی ئازاربەخش دەتوانێت بیخاتەوە سەر زەوی.