شانزدەیەمینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لەجولای 2023 لە فنلەندا- هەلسنکی بەڕێوەدەچێت ...

کۆمیتەی باڵای فێستیڤاڵی بەدرخان لەگەڵ باڵیۆزی عیراق لە فنلەندا کۆبۆوە .
ئا : راگەیاندنی کۆمیتەی ئامادەکار
ئەمڕۆ بەمەبەستی سازکردنی  شانزەدەیەمین فێستیڤاڵی بەدرخان کاتژمێر 11 ی بەیانی ، رۆژی هەینی 05/05/2023 لە شاری هەلسنکی پایتەختی فنلەندا ، شاندی کۆمیتەی باڵای ئامادەکاری شانزدەیەمین فێستیڤاڵی   نێودەوڵەتیی  بەدرخان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( حەمید بەدرخان ، جەبار جومعە ، هیوا شوانی، میدیا قامشلو  ، نیزال عەفرینی ) لەلایەن  بە ڕێز (  موخلیس عەلی ڕەجەب )باڵوێزی عیراق لە فنلەندا و تانیا عەبدولقادر جێگری باڵوێز و دکتۆر وەلید راوێژکاری سەفارەت پێشوازیکران .
پاش یەکترناسین و پێشکەشکردنی بەرنامەی شانزدەیەمەنی فێستیڤاڵی بەدرخانی نێودەوڵەتیی  و لیستیی ناوی میوانە بەشداربووەکان کە بڕیارە رۆژانی مانگی تەمووزی 2023لە هەلسنکی سازبدرێت .
لەتەوەری دووەمینی دانیشتنەکە باس لە رەوەندی کوردی و رەوەندی عیراقی کرا، کە چۆن بتواندرێت پردی روناکبیری لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکە دروستبکرێت ،  بە هۆی پێشکەشکردنی چالاکییە کەلتوریی و هونەری و پێشانگای کتێب و شێوەکاری و نیشاندانی فیلم و شانۆگەری و پێشکەشکردنی  چەندین سیمینار تایبەت بە کۆمەڵگای کوردیی و عیراقیی و ئەوروپیی و چەندین کاریدیکەش .
لەوەڵامی پرسیارەکانی وەفدی ناوبراو ، جەنابی باڵوێزی عێراق گفت و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە هەموو کارئاسانییەک دەکات بەمەبەستی سازدانی ئەو فێستیڤاڵە کەلتورییە، لەبەرامبەردا وەفدی ناوبراو  سوپاسی جەنابی باڵوێزی عیراق  (موخلیس عەلی رەجەب )ی کرد کە دەخوازێت بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیی شانزدەیەمینی  فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان بەڕێوەبچێت .