کۆمیتەی باڵای فێستیڤاڵی بەدرخان لەگەڵ باڵیۆزی عیراق لە فنلەندا کۆبۆوە .
ئا : راگەیاندنی کۆمیتەی ئامادەکار
ئەمڕۆ بەمەبەستی سازکردنی شانزەدەیەمین فێستیڤاڵی بەدرخان کاتژمێر 11 ی بەیانی ، رۆژی هەینی 05/05/2023 لە شاری هەلسنکی پایتەختی فنلەندا ، شاندی کۆمیتەی باڵای ئامادەکاری شانزدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان ( حەمید بەدرخان ، جەبار جومعە ، هیوا شوانی، میدیا قامشلو ، نیزال عەفرینی ) لەلایەن بە ڕێز ( موخلیس عەلی ڕەجەب )باڵوێزی عیراق لە فنلەندا و تانیا عەبدولقادر جێگری باڵوێز و دکتۆر وەلید راوێژکاری سەفارەت پێشوازیکران .
پاش یەکترناسین و پێشکەشکردنی بەرنامەی شانزدەیەمەنی فێستیڤاڵی بەدرخانی نێودەوڵەتیی و لیستیی ناوی میوانە بەشداربووەکان کە بڕیارە رۆژانی مانگی تەمووزی 2023لە هەلسنکی سازبدرێت .
لەتەوەری دووەمینی دانیشتنەکە باس لە رەوەندی کوردی و رەوەندی عیراقی کرا، کە چۆن بتواندرێت پردی روناکبیری لە نێوان گەلی کورد و گەلانی دیکە دروستبکرێت ، بە هۆی پێشکەشکردنی چالاکییە کەلتوریی و هونەری و پێشانگای کتێب و شێوەکاری و نیشاندانی فیلم و شانۆگەری و پێشکەشکردنی چەندین سیمینار تایبەت بە کۆمەڵگای کوردیی و عیراقیی و ئەوروپیی و چەندین کاریدیکەش .
لەوەڵامی پرسیارەکانی وەفدی ناوبراو ، جەنابی باڵوێزی عێراق گفت و بەڵێنی ئەوەی پێدان کە هەموو کارئاسانییەک دەکات بەمەبەستی سازدانی ئەو فێستیڤاڵە کەلتورییە، لەبەرامبەردا وەفدی ناوبراو سوپاسی جەنابی باڵوێزی عیراق (موخلیس عەلی رەجەب )ی کرد کە دەخوازێت بەشێوەیەکی زانستیی و ئەکادیمیی شانزدەیەمینی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان بەڕێوەبچێت .