ئەمڕۆ رۆژی جیهانی لاوانە و ساڵانە لەم رۆژەدا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بەو ئاستەنگ و کێشانەی کە ڕوبەڕوی گەنجان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهان مەراسیمی جیاواز بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەى ئامارى نەتەوەیەکگرتوەکانیش ملیارێک و 200 ملیۆن گەنجى تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ هەن، کە 16%ـى دانیشتوانى جیهان پێکدەهێنن.
یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانی لاوان لە 12ی (ئاب/8)ی هەمو ساڵێک بەڕێوەدەچێت بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بەو ئاستەنگ و کێشانەی کە ڕوبەڕوی گەنجان دەبنەوە لە سەرانسەری جیهان، هەروەها بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانیان.
تەندروستی و بیرکردنەوە و پەروەردەیان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە داڕشتنی داهاتوی جیهانگەنجان گروپێکی بەرچاو پێکدەهێنن کە تەندروستی و بیرکردنەوە و پەروەردەیان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە داڕشتنی داهاتوی جیهان، نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی جیهانی لاوانی وەک دەرفەتێک دیاریکردوە بۆ تیشک خستنە سەر بابەتگەلێکی جۆراوجۆر کە پەیوەندییان بە گەنجانەوە هەیە، وەک پەروەردە، دامەزراندن، تەندروستی دەرونی، مافەکانی مرۆڤ، بەشداریکردنی مەدەنی، و گشتگیری کۆمەڵایەتی.
مێژوی ڕۆژی جیهانی لاوان
مێژوی ڕۆژی جیهانی لاوان (IYD) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1999 کاتێک کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان (UNGA) ڕاسپاردەی کۆنفرانسی جیهانی وەزیرانی بەرپرسیار لە لاوان پشتڕاستکردەوە کە 12ی ئاب وەک ڕۆژی جیهانی لاوان دەستنیشان بکرێت.
نەتەوە یەکگرتوەکان بە فەرمی 12ی ئابی وەک ڕۆژی گەنجان لە ساڵی 1999 ناساندکۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بە فەرمی 12ی ئابی وەک ڕۆژی گەنجان لە ساڵی 1999 ناساند، یەکەمین ڕۆژی جیهانی گەنجان لە 12ی ئابی 2000 بەڕێوەچو، بەدرێژایی ساڵانی رابردو بە سیمینار و وۆرک شۆپ و هەڵمەتی ئاڕاستەی گەنجان ئەندامدراوە.
ملیارێک و 200 ملیۆن گەنجى تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ هەن، کە 16%ـى دانیشتوانى جیهان پێکدەهێنن
بەگوێرەى ئامارى نەتەوەیەکگرتوەکان، ملیارێک و 200 ملیۆن گەنجى تەمەن 15 بۆ 24 ساڵ هەن، کە 16%ـى دانیشتوانى جیهان پێکدەهێنن، نەتەوەیەکگرتوەکان پێشبینىش دەکات، تاوەکو ساڵى 2030 ژمارەى گەنجان بگاتە ملیارێک و 300 ملیۆن کەس لە جیهاندا.
هەر بە گوێرەی ئامارەکان، نەتەوەیەکگرتوەکان، نیوەى تەمەنى دانیشتوانى جیهان تەمەنیان لە 30 ساڵ یان کەمترە، پێشبینى دەکرێت، تاوەکو ساڵى 2030 رێژەکە بگاتە 57%.
سەرچاوە : خەندان