نووسه‌ر و رۆژنامەڤان، زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ئێستا سه‌رقاڵی چاپكردنی كتێبی پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی، (شه‌به‌نگی یادگارییه زێڕینه‌كان- چرای زانست و گوڵدانی كه‌لام)ـه، كه له لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق پێشه‌كی بۆ نووسراوه و هه‌ریه‌ك له د. عه‌بدوڵا مه‌لا وه‌یسی وه‌ك كه‌سایه‌تیی ئایینی و دادوه‌ر رزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین وه‌ك دادوه‌رێكی ناسراو و به‌ئه‌زموون ههڵسهنگێنداوە و له‌دوای پێشه‌كیی كتێبه‌كه، نووسینه‌كه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
زانیار قڕگه‌یی ده‌ڵێت: "به‌شی زۆری به‌رهه‌مه‌كه پێكهاتووه له‌و گفتوگۆ و دیدارانه‌ی كه له رابردوودا و له‌و ساته‌وه‌خته‌ی د. زه‌ڵمی له ژیاندا بووه، له شاری هه‌ولێر له گه‌ڵیدا سازم داوه و بهشێكیانم له رۆژنامه‌ی (خه‌بات) بڵاوكردووه‌ته‌وه و دواتریش چه‌ند به‌شێكی دیكه‌م له هه‌فته‌نامه‌ی (باس) بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ سێ دیداری گرنگی دیكه‌ی د. زه‌ڵمی كه له شوێنی دیكه بڵاوكراونه‌ته‌وه و وه‌رمگرتوون، ئێستاش له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو."
ئەو نووسەر و رۆژنامەڤانە باسی لەوە کرد: "كۆی گشتیی ئه‌م به‌رهه‌مه په‌یوه‌سته به ئایینی ئیسلام و شه‌رع و یاسا و هه‌ندێ له یادگارییه زێڕینه‌كانی د. زه‌ڵمی و چۆنێتیی به‌شداریكردنی زه‌ڵمی وه‌ك ئه‌فسه‌ر له شۆڕشی چوارده‌ی ته‌ممووز، هه‌روه‌ها چه‌ند لایه‌نێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش له‌خۆ ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ دیدارێكی تایبه‌ت به سه‌ركرده‌ی كورد جه‌نابی (مسته‌فا بارزانی)، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌شێك له نامه و دیكیۆمێنت و وێنه‌ی د. زه‌ڵمی و كه‌سایه‌تییه‌كان له رابردوودا و هه‌ندێ وێنه‌ی دیكه، كه خۆم بهشێكیانم چركاندوون."
قڕگه‌یی زیاتر روونیدەکاتەوە: "چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ش په‌یوه‌ست به رێزلێنان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی د. زه‌ڵمی و، چه‌ند بابه‌تێكیش سه‌باره‌ت به كۆچی دواییه‌كه‌ی و چلهكهی لێره‌دا تۆمار كراون. له‌نێو نامه‌كانیشدا، نامه‌ی جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و جه‌نابی مام جه‌لال، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه نامه‌ی د. زه‌ڵمی بۆ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه ده‌بینرێن."
نووسه‌ری كتێبه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له به‌شێكی ئه‌و دیدارانه‌دا، د. زه‌ڵمی به بایه‌خ و گرنگیی زۆره‌وه باس له‌و گوتانه‌ی بارزانی ده‌كات، كه له‌و سه‌ردانانه‌ی بۆ لای گوێبیستی بووه و ده‌ڵێت: كاتێك جه‌نابی بارزانیم بینی، هه‌ستم كرد پیاوێكی زۆر هه‌ڵكه‌وتووه، گوته‌كانی بارزانی هه‌مووی حیكمه‌ت بوون و له عه‌قڵێكی قووڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵان. هه‌روه‌ها دەشڵێت: مه‌لا مسته‌فا كه‌سایه‌تییه‌كی پله‌به‌رز بوو، سه‌خی بوو، له‌و كاته‌ی رابه‌رایه‌تیی كوردی كردووه و كۆشش و خه‌باتی كردووه، نه‌بیستراوه و نه‌زانراوه كه ئه‌و پیاوه یه‌ك دینار له‌سه‌ر حیسابی میلـله‌ت و شۆڕش بۆ خۆی به‌كار بهێنێت، له ئاست ماده‌دا ته‌بیعه‌تی به‌رزبوو."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به نێچیرڤان بارزانیش ده‌ڵێت: "ئومێدێكی گه‌وره‌م به (نێچیرڤان بارزانی)هەیه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی گوێت لێ ده‌گرێت، راوێژت پێ ده‌كات، كه چۆن بكرێته كردار."
ئه‌م كتێبه له 424 لاپه‌ڕه‌ی ره‌نگاوڕه‌نگ پێكهاتووه و به‌منزیكانه ده‌كه‌وێته به‌ردیده‌ی خوێنه‌ران.
له كۆتاییدا زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی، نووسه‌ر و ئاماده‌كاری كتێبه‌كه هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: "لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم، سوپاسی مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان سدیق بكه‌م، كه ئه‌ركی له‌چاپدانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی."
سەرچاوە: rudaw