"كێ ئه‌نفالم بۆ ده‌خاته‌ ڕسته‌یه‌كی وه‌ڵامه‌وه‌ من بسكی سپی خۆمی پێده‌به‌خشم!"

 

 

سروە نوری ئەزیز

 

"كێ ئه‌نفالم بۆ ده‌خاته‌ ڕسته‌یه‌كی وه‌ڵامه‌وه‌

من بسكی سپی خۆمی پێده‌به‌خشم!"

ئه‌مه‌ هاواری داپیره‌ی به‌جێماو بوو

گه‌رده‌لوولێكی پڕ له‌ ئه‌نفال

هه‌موومانی خسته‌

گریان

گریانێكی نامۆیی

گه‌رده‌لوولی پڕ له‌ ئه‌نفال

له‌ گۆپته‌په‌

 ته‌نیا

كیژێكی له‌ پاش

 جێما

سیمای ئه‌م كچه‌

 ته‌نیایه‌

ئه‌نفالی لێده‌باری

چاوانی ئه‌م ئه‌ستێره‌

نامۆیه‌

تراژیدیای بێکەسیی مرۆڤی کوردیان

 لێ ده‌باری

ده‌نگی بێكه‌سی و پڕ له‌ مه‌ینه‌تی

هاواری ده‌كرد:

_ كێ ئه‌نفالم بۆ ده‌خاته‌ ڕسته‌یه‌كی

وه‌ڵامه‌وه‌

من چاوانی پڕ له‌ ئه‌نفالی خۆمی

پێده‌به‌خشم؟