حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر دەست پێ‌ دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر، حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆ لە هەولێر ئەنجام دەدەن و فێستیڤاڵەكە تا هەینی بەردەوام دەبێت.
شەممە 12ـی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆی هەولێر، ئەنجامدانی حەوتەمین فێستیڤاڵی شانۆیان لە هەولێر راگەیاند، فێستیڤاڵەكە لە سەعات شەشی ئێوارە لە هۆڵی پێشەوا لەناو وەزارەتی رۆشنبیری دەست پێ کرد.

ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداریی گرووپ و تیپە شانۆییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها گرووپە شانۆییەكانی ڕووسیا، ئوكراینا، میسر، سووریا، تونس، عومان، ئێران، لە توركیاش شانۆكارانی شاری ئامەدی باكوری كوردستان.

بڕیاریشە لە دەسپێكی فێستیڤاڵ، رێز لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەندی دیار و دێرینی كوردستان مامۆستا سەباح عەبدولڕەحمان بگیرێت.

ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە سێ نمایشی شانۆیی پێشان دەدرێت، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە، ناوی شانۆگەری و كات و شوێنی نمایش ئاماژە پێكراوە.

 

سەرچاوە: wishe- رامیار جەواد