یەكەم پۆستەری كورتە فیلمی (ئاوێنەی شكاو) بڵاوكرایەوە

لەئێستا فیلمی (ئاوێنەی شكاو) لە قۆناغی كۆتایی پۆست پرۆدەكشندایەو بەمزووانە كارە هونەرییەكانی كۆتاییدێت.
فیلمی (ئاوێنەی شكاو) لەناوەڕاستی مانگی رابردوو لەلایەن بڵند پرۆدەكشن-ەوە لە شاری سلێمانی بەرهەمهێننراو ئەم پۆستەرەش دەبێتە یەكەم پۆستەری فەرمی و تایبەتی فیلمەكە كە بڵاودەكرێتەوە.
ئاوێنەی شكاو لە نووسین و دەرهێنانی ئەندام ئەمین-ەو هەروەك لەڕاگەیەنراوی بڵند پڕۆدەكشن-ەوە هاتووە، چیرۆكی خۆشەویستی دوو كەمئەندام دەگێڕێتەوە، لە فیلمەكەدا چیرۆكێكی ناروون دروستكراوە كە هەم بۆ بینەر هەم خودی ئەكتەرەكان لە كۆتایی فیلمەكەدا هەندێك راستی ئاشكرا دەبێت، ئەم جۆرە لە چیرۆكی فیلم بۆ سینەمای كوردی ژانەرێكی نوێیەو هەریەك لە بێساران جاسم و ڕۆزا شێخانی و هەڤاڵ بابەشێخ رۆڵ دەبینن و فیلمەكە بەستافێكی خۆماڵی بەرهەمهاتووە.

 

سەرچاوە: galawej