سلێمانی ..یۆبیلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ كۆتایی هات

ئێوارەی ئەمڕۆ 2022/5/28 لە سلێمانی كاروچالاكییەكانی بیستوپێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ كۆتایی هات. 
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا مەلا بەختیار سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ وتاری كۆتایی فێستیڤاڵی گەلاوێژی پێشكەشكرد. 
دواتر وتاری لیژنەكانەی بواری ”چیرۆك و لێكۆڵینەوەو شیعر” لە لایەن سەرۆكی لیژنەكانی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی براوەكان پێشكەشكران و خەڵات بەسەر براوەكاندا دابەشكران كە بریتی بوون لە: 
خەڵاتەكانی بواری شیعر
- یەکەم: دڵدار محەمەد و داستان مارف کەریم.
- دووەم: شوان تۆفیق یاسین. 
- سێیەم: گوڵاڵە عوسمان.
خەڵاتەكانی بواری لێكۆڵینەوە
- یەکەم: موحسین عەبدولڕەحمان و ئاریان سەلیم خدر. 
- دووەم: محەمەد حەقمورادی.
- سێهەم: محەمەد نەبی ئیبراهیم. 
خەڵاتەكانی بواری چیرۆك:  
- یەکەم: دڵبرین عەبدولفەتاح و خاترە محەمەدی.
- دووەم: ئەنوەر عەرەب.
- سێهەم: كاروان محەمەد فەتاح و ئەمجەد غوڵامی.

 

 

سەرچاوە: pukmedia