یونس ڕاوی، ئەندامی كارای ڕێكخراوی یەسنای زەردەشتییە

نوێنەری زەردەشتییەكان لەوەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەك كۆتا بەژداری هەڵبژاردنەكان دەكەن و دەشڵێت، هەموو ئەندامەكانیان ئازادن خۆیان كاندید بكەن.

ئاوات حسامەدین، بە سنورمیدیای ڕاگەیاند، وەك مافێكی خۆیان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەیانەوێت كورسیان پێبدرێت و دەشڵێت” ئەندامەكانمان ئازادن خۆیان هەڵبژێرن و بچنە كێبڕكێوە، كامیان دەنگی زیاتر هێنا ئەوەیان وەك نوێنەری زەردەشتییەكان دەچێتە پەرلەمان”.

ئاوات حسامەدین، پێشنیاری ئەوەی كردووە، یونس ڕاوی، توێژەری هزری ئیسلامی، بۆ كورسی كۆتای زەردەشتییەكان كادید بێت بۆ پەرلەمان و وتیشی”یونس ڕاوی، ئەندامی چالاكی ڕێكخراوی یەسنای زەردەشتییەكانە، هەروەها كەسێكی ناسراوە و پارێزەرێكی باشیشە”.

هەرچەندە تا ئێستا سەرژمێری لەو بارەیەوە نەكراوە، بەڵام ئاوات حسامەدین دەڵێت، ژمارەی زەردەشتییەكان لە ساڵی 2017، لە هەرێمی كوردستان زیاتر بووە لە 350 هەزار كەس و ڕۆژانە ژمارەی زەردەشتییەكان ڕوو لە زیادبوونە.

 

سەرچاوە : سنور میدیا